سێ ئەندازیاری لاوی هەولێر ماڵپەڕێکی تایبەت بە داتاکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سێ ئەندازیاری لاوی هەولێر ماڵپەڕێکی تایبەت بە داتاکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست دەکەن

 

هەریەك لە ئەندازیارانی کۆمپیوتەر، مامۆستا ڕێبین محـمد ئەحمەد، ئاسۆ عوسمان سادق و ستار هۆستانی هەڵساون بە دروستکردنی ماڵپەڕێك بە ناوی ئۆپتیماڵ تێکنۆلۆجی کە تیایدا بەشێوەی وێنەی گرافیکی و فیگەری جۆراوجۆر، ژمارەی توشبووان و مردووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نیشان دەدات.

ماڵپەڕەکە بەشێوەیەکی فراوان و ورد ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی مردووان و ژمارەی چاكبوونەوە لە هەریەك لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی و هەروەها هەموو هەرێمی کوردستان بە گشتی نیشان دەدات.

ئەو ئەندازیارانە سوودیان لە شێوازێکی زۆر پێشکەوتوو وەرگرتووە بۆ دۆزینەوەی زانیاری، بەشێوەیەك کە زۆر بە ئاسانی داتاکان دەدۆزرێنەوە و کارئاسانی دەکەن بۆ بەرچاوڕوونی لەبارەی گەشەی نەخۆشییەکە و کەمبوونەوەی.

لە بەشەکانی تردا تیشك خراوەتە سەر وڵاتانی جیهان، ژمارەی تووشبوون و مردووان و چارەسەرکراوان خراوەتەڕوو.

ئەوەی گرنگە لێرە دەبێ بگوترێ ئەوەیە، ئەو کارە بناغەیەکی زۆر گرنگە بۆ دروستکردنی بناغە - داتا – داتابەیس و پاراستنی ئەو داتایانە بۆ داهاتوو، چونکە لە ڕۆژگاری داهاتوو مرۆڤایەتی دووچاری ڕووداوی تری لەو جۆرە دەبێت، کە پێویستە بۆ کاری توێژینەوە وەکو میتۆدی بەراووردکاری لە نێوان ڕووداوەکان سودی لێ دەبینرێت.

ئەوە سەرەتایەکە بۆ دروستکردنی بناغەی ئامار – statistic – کە لە جیهاندا گرنگترین کەرەستەی زانستییە بۆ لێکۆڵینەوە جۆراوجۆرەکان.

ئەو کارە شایانی زۆرترین پێزانینە بە تایبەت کە ئەندازیارانی ناوبراو بە بیرۆکەی خۆیان هەڵساون و ئەو کارە پێویستەیان ئەنجامداوە.