سلێمانی.. سەدان پەرتووک بەسەر کەرەنتینەکراوان دابەش دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سلێمانی.. سەدان پەرتووک بەسەر کەرەنتینەکراوان دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانەی سلێمانی ڕایگەیاند بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییان و وەک خزمەتێک پێیان، بە سەدان پەرتوکیان بەسەر کەرەنتینەکراوان دابەش کردووە.

 

ئالان ڕەئوف،بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانەی سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و دروستکردنی کەرەنتینە بۆ ئەوانەی کە گومانی ھەڵگرتنی ڤایرۆسکەیان لێدەکرێت کە پێویستە ١٤ ڕۆژ بمێننەوە،وەک خزمەتێک بە ئاستی ڕۆشنبیری کەسانی کەرەنتینەکراو بە چەند قۆناغێک ٥٥٠ پەرتوکمان لە بوارەکانی (چیرۆک،ھەمەڕەنگ،ھۆنراوە و سیاسی) و چەنیدن بابەتی دیکە دابەشی تەواوی کەرەنتینەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کردووە".

 

گوتیشی: "دابەشکردنەکە لە ڕێگەی ھێزە ئەمنی و فریاکەوتنەوەکانەوە بە پابەندبوون بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆڕۆناوە دابەش دەکرێن و بەرنامەشمان ھەیە تا کۆتایی ھاتنی ئەو بارودۆخە لەسەر ئەو کارە بەردەوام بین".