دیزنی پلەس لە ماوەیەكی كورتدا بووە خاوەنی 50 ملیۆن بەكارهێنەر
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دیزنی پلەس لە ماوەیەكی كورتدا بووە خاوەنی 50 ملیۆن بەكارهێنەر


دوای پێنج مانگ لە دامەزراندی كەناڵی دیزنی پڵەس، ژمارەی بەشداربووانی كەناڵەكە گەیشتە 50 ملیۆن كەس.


كۆمپانیای دیزنی ڕایگەیاند رۆژ لە دوای رۆژ بەشداربووانی دیزنی پڵەس لە زیادبووندان، دوای ئەوەی پەخشی كەناڵەكەیان لە چەند ناوچەیەكی جیهان چالاك بووە، ژمارەی بەشداربووانی گەیشتووەتە 50 ملیۆن كەس.


كۆمپانیاكە ڕاگەیاندووە جگە لە ئەمریكا، لە ناو وڵاتانی ئەورووپا و هیندستانیش، دیزنی پلەس زۆرترین بەشداربووی هەیە، بە تایبەت دوای ئەوەی لەگەڵ كۆمپانیای Hotstar هەمانگی كرد، بەشداربووانی زیاتر بوون.


ئەوەی وای كردووە لە ماوەیەكی كورتدا دیزنی پڵەس ئەو هەموو بەشداربووەی زیاد بكات، ئەوەیە كە دیزنی توانیویەتی بە چەند كارێكی ناوازە سەرنجی بەكارهێنەرانی بۆ لای خۆی رابكێشێت، لەوانەش Star Wars و مارڤڵ، فۆكس و پیكسا.

هەروەها مانەوەی هاووڵاتییانیش لە ماڵەوە بە هۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە كاریگەری زۆری هەبوو لەسەر زیادبوونی بەشداربووانی دیزنی پلەس.