نەتەوە یەكگرتووەكان لە زیادبوونی توندوتیژی بەرانبەر ئافرەتان نیگەرانە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نەتەوە یەكگرتووەكان لە زیادبوونی توندوتیژی بەرانبەر ئافرەتان نیگەرانە


ئەمڕۆ دووشەممە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەگرتووەكان نیگەرانی دەربڕی لە زیادبوونی توندوتیژی نێوان خێزانەكان، بە تایبەتیش بەرانبەر ئافرەتان، ئەمەش بە هۆی كەرەنتینەكردنی بەشێكی بەرچاوی دانیشتوانی جیهان لە ناو ماڵەكانیان.


ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "بە هۆی ئەوەی ئێستا ژمارەیەكی زۆری خێزانەكان لە ماڵەوەن و لەبەر بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا ناتوانن بچنە دەرەوە، هەست دەكرێ توندتیژی بەرامبەر ئافرەتان بەرەو زیادبوون چووە".


گۆتێرێس ئاماژەی بەوەدا كە ئافرەتان بە پلەی یەكەم زۆرترین توندوتیژیان بەرامبەر دەكرێت، ئەمەش وای كردووە كێشە كۆمەڵایەتییەكان پەرە بستێنن.


لە كۆتایی بەیاننامەكەیدا، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە حكوومەتی وڵاتان كردووە لە بەرامبەر ئەو توندوتیژیانە هەڵوێست وەربگرن، هەنگاوی زیاتر بنێن بۆ پاراستی ئافرەتان.