تیمه‌كانى به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر كۆمه‌ڵگه‌ى (سێبیران)یان به‌ ده‌رمانى دژه‌ڤایرۆس ڕشاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تیمه‌كانى به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر كۆمه‌ڵگه‌ى (سێبیران)یان به‌ ده‌رمانى دژه‌ڤایرۆس ڕشاند

 

دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5/4/2020، تیمه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر كۆمه‌ڵگه‌ى (سێبیران)یان به‌ ده‌رمانى دژه‌ڤایرۆس ڕشاند و ڤیدیۆكه‌یان له‌ په‌یجى فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، بڵاو كرده‌وه‌.

دوێنێ شه‌ممه‌ كاتى كه‌ره‌نتینكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى سێبیران كۆتایی هات، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیارى دا بۆ ماوه‌ى 48 كاتژمێر هاتوچۆى پیاده‌ و ئۆتۆمبێل له‌ هه‌رێمى كوردستان قه‌ده‌غه‌ بێت، هه‌روه‌ها بڕیار درا سه‌رجه‌م ماركێت و نانه‌واخانه‌ ئه‌و شوێنانه‌ى مۆڵه‌تى كردنه‌وه‌ى شوێنه‌كانیان هه‌بوو، دابخرێن، ماوه‌ى كه‌ره‌نتینكردنى كۆمه‌ڵگه‌كه‌ درێژ بووه‌وه‌.