ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له خراپیی سیستەمی ته‌ندروستیی باشووری کوردستان ده‌گرن، هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر سیستەمی ته‌ندروستیی نییه
با له‌وه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین، که بڵێم، ته‌ماشای خواره‌وه بکه، ئه‌گه‌ر بۆ ڕاستیی ده‌گه‌ڕێیت. کۆرۆنا لەسه‌ره‌تادا وه‌ک گرفتێکی ته‌ندروستیی ده‌رکه‌وت، لێ زوو کێشه لێبووەوه‌کانی، جیهانی هێنایه سه‌ر ته‌وقی سه‌ر. له‌م کێشانه‌دا کۆرۆنا له باشووری کوردستاندا، کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی تری به‌دوای خۆیدا هێنا، که وه‌ک به‌شێکی گه‌وره‌ی جیهانیش هه‌یانه، له‌وانه له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه کێشه‌ی دارایی، به‌ڵام کێشه‌ی دارایی باشووری کوردستان، وه‌ک کێشه‌ی دارایی ئه‌وروپا و ئەمەریکا نییه. یه‌که‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی باشووری کوردستان ده‌که‌وێته وڵاتانی جیهانی سێیه‌مه‌وه، دووه‌میش کورد ده‌وڵه‌تی نییه، لێ خاوه‌نی حوکمڕانییه‌کی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ک له‌ژێر چه‌تری به‌غدادا، که، به‌رده‌وام کۆسپی گه‌وره‌ی بۆ دروست ده‌کات. کێشه‌ی گه‌وره‌ی ئێمه‌ی کورد، پێکه‌وه کارنه‌کردن، پێکه‌وه بیرنه‌کردنه‌وه، پێکه‌وه پلان دانه‌نان و پێکه‌وه چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌کانه. هه‌میشه کاتێک کۆیه‌ک کارێک پراکتیزه دەکەن، که له خزمه‌تی کۆی گشتیی کۆمه‌ڵگادایه، کۆمه‌ڵێکی تر دژ ده‌وه‌ستن، که دواجار ده‌بنه هۆی که‌رتکردنی کۆمه‌ڵگا.
وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئەمەریکا خاوه‌نی ئه‌زموونی هه‌زاران ساڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و ده‌وڵه‌تن، ئه‌زموونی درێژیان کردوونی به‌وه‌ی، که ئیمڕۆ هه‌ن. کورد به بیست و نۆ ساڵ ئه‌زموون ناتوانێت خۆی بهێنێته ئاستی ئه‌ورووپا، لێ به پێکه‌وه کارکردن، پێکه‌وه بیرکردنه‌وه و پێکه‌وه بڕیاردان ده‌توانین بازدانێکی کوانتی له پێشکه‌وتندا بده‌ین. ئه‌وه‌ی کێشه به‌دواهاتووه‌کانی باشووری کوردستان قورس ده‌کات، بریتییه له هه‌وڵدان بۆ تێکشکاندنی پێکه‌وه کارکردن و پێکه‌وه بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستی خه‌ڵکانێکی نه‌زان. ئه‌مانه هانده‌ری هاووڵاتییانن بۆ شکاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، که خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ئێفێکته دژ به کۆرۆنا. هانده‌ری هاووڵاتییانن بۆ نه‌هێشتنی به‌رگه‌گرتنیان و نانه‌وه‌ی ئاژاوه. له ئه‌ورووپادا کاتێک خه‌ڵکانێک که‌رانتێنه ده‌کرێن، به ویست و به هه‌ستی به‌رپرسیارێتییه‌وه ته‌نیا به قسه‌کردن له‌گه‌ڵیان، ئه‌م خه‌ڵکانه که‌رانتێنه ده‌کرێن، لێ له باشووری کوردستاندا، ده‌بێت ده‌نگ بەسه‌ریانداهه‌ڵببڕیت و بگره هه‌ندێک جار کار ده‌گاته به‌کارهێنانی هێز و ده‌سه‌ڵات. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که بۆچی وه‌هایه؟ وه‌ڵام، چونکه کا‌راکته‌ره‌کان جیاوازن، ئه‌مه‌ش وه‌ها له گه‌شه‌ی ده‌روونیی پێشینه‌ی منداڵی‌دا. ئه‌و منداڵانه‌ی خاوه‌نی په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌ندروستی پێداگۆگییانه‌ن، ته‌نیا به یه‌ک جار قسه‌کردن له‌گه‌ڵیاندا ئه‌وه ده‌که‌ن، که داوایان لێ ده‌کرێت، له قازانجی خۆیان و کۆمه‌ڵدا، وه‌ک مۆڕاڵ. لێ ئه‌و منداڵانه‌ی، که خاوه‌نی په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌ندروست نین، پێویسته ده‌نگ به‌سه‌ریاندا به‌رز بکه‌یته‌وه و بگره هێز و هه‌ڕه‌شه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌کار بهێنیت. بیهێنه به‌رچاوی خۆت، منداڵێکی ته‌مه‌ن پێنج شه‌ش ساڵ، کاتێک پێی ده‌ڵێیت ڕابوه‌سته، به‌سه، وامه‌که، لێ ئه‌و هه‌ر زیاتر چالاکه، که‌چی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نگت لێ به‌رز کرده‌وه و پێت گوت هه‌ردوو چاوت ده‌ردێنم، ئیدی له جێگای خۆی ئارام ده‌بێت و ڕاده‌وه‌ستێت. ئه‌م منداڵانه ئێستا گه‌وره‌ن، یان خۆیان باوک یان دایکن، لێ ئه‌م مێتۆدی په‌روه‌رده‌کردنه ده‌گوێزنه‌وه بۆ منداڵه‌کانی خۆیان و ئه‌وانیش وه‌ک خۆیان لێ ده‌که‌ن. ئه‌م منداڵانه ئێستا گه‌وره‌ن، خوێندکارن، سیاسیین، ئه‌ندام په‌رله‌مانن ...تد. ئه‌مانه نازانن به‌سه چییه، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌نگ به‌سه‌ریاندا هه‌ڵنه‌بڕی. ئه‌مانه به گشتی خاوه‌نی کاراکته‌رێکی شێواون، هه‌ریه‌که‌یان خاوه‌نی کێشه‌یه‌کی ده‌روونیین، ئیدی له کاراکته‌رێکی زۆرلێکراوه‌وه بیگره هه‌تاوه‌کوو نارسیست و بۆرده‌ڵانێک.
ئه‌مانه به‌وه‌شه‌وه ڕانه‌وه‌ستان، بگره ویستیان قوتبوونه‌وه‌ی کێشه‌ی دارایی بقۆزنه‌وه بۆ دروستکردنی کێشه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی. له‌کاتێکدا حکوومه‌ت قسه له‌سه‌ر هه‌بوونی کێشه‌ی دارایی ده‌کات، ئه‌وان هه‌رایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌نێنه‌وه، بۆ زیادکردنی ته‌گه‌ره داراییه‌کانی حکوومه‌ت و دروستکردنی نائارامی و نادڵنیاییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، لێ خۆشبه‌ختانه دواجار حکوومه‌ت خۆی به هه‌بوونی پێکه‌وه کارکردن، پێکه‌وه بیرکردنه‌وه و پێکه‌وه بڕیاردان، ڕێگاچاره‌ی کێشه داراییه‌کانی دۆزییه‌وه.
پاشه‌که‌وتکردن به‌ده‌رله‌وه‌ی هونه‌ره، لێ پرۆسه‌یه‌کی ده‌روونییشه، له‌م پرۆسه‌یه‌دا کات و ئه‌زموون ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌بینێت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی، که خاوه‌نی ڕه‌خنه‌ن له حکوومه‌ت، که تا ئێستا پاشه‌که‌وتی نه‌کردووه، با ته‌ماشایه‌کی کۆنتۆکانی خۆیان بکه‌ن و ببینن له بوونیانه‌وه هه‌تا ئێستا چه‌ندیان پاشه‌که‌وت کردووه، هه‌تا له ڕۆژێکی ڕه‌شی وه‌ک ئیمڕۆدا بتوانن به‌کاری بهێنن؟ بێ گومان حکوومه‌تیش خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک تاکی جیاوازه، که هه‌ر یه‌که‌یان خاوه‌نی کاراکته‌رێکی جیاوازه. ته‌ماشای په‌رله‌مان بکه‌ن و نوێنه‌ره‌کانی خۆتان ببینن، که کێتان ناردووه چاودێریی حکوومه‌ت بکات؟ له‌گه‌ڵ ڕێزمدا، به‌شێکیان که پێیان وایه په‌رله‌مان مه‌یدانی شه‌ڕه‌که‌ڵه‌شێره، به‌شێکیان ناڕۆشنبیر، به‌شێکیان هاوسۆزییان بۆ تیرۆریستان هه‌یه، به‌شێکیان سۆسیۆپات. لێ چونکه حوکمڕانیی باشووری کوردستان حوکمڕانییه‌کی دیموکراته، جێگای هه‌موو ئه‌مانه‌ی تێدا بووەته‌وه، چونکه خه‌ڵکیی ده‌نگیان پێ داون، دواجار ئۆباڵی هه‌موو ئه‌م کاره‌ساتانه وا له ئه‌ستۆی ده‌نگده‌ر خۆیدایە نه‌ک حکوومه‌ت.
ته‌ماشای به‌غدا بکه‌ن و ببینن، که کێتان ناردووه وه‌ک کورد، ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق بێت، ئاخۆ بەشێك له‌مانه چ سوودێکیان بۆ کورد هه‌یه له به‌غدا؟ له قازانج زیاتر بۆ عێراق نه‌بێت و کۆسپیش بۆ باشووری کوردستان؟ له وه‌ڵامی پرسیارێکمدا له دۆستێکی ئازیز، سه‌باره‌ت به جیاوازیی نێوان نۆ جاشی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو و نۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردی ئێستا له به‌غدا، گوتی جیاوازییان ئه‌وه‌یه، که به‌شێکی گه‌وره‌ی جاشه‌کان له ڕاپه‌ڕیندا هاتنه به‌ره‌ی کورده‌وه، به‌ڵام ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه کوردانه، بەپێچه‌وانه‌ی جاشه‌کانه‌وه، له به‌ره‌ی کورده‌وه گوێزایانه‌وه بۆ به‌ره‌ی ڕژێمی عێراق. دۆستێکی تر ده‌ڵێ، جاشه‌کانی ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی ڕابردوو، باشتر بوون له‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه، چونکه ئه‌وان جاشی سه‌ددام بوون وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی دیکتاتۆری زۆردار و به‌هێز، لێ ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه جاشی حکوومه‌تێکی لاوازن، که ته‌نانه‌ت سه‌رۆکیشی نییه.
له‌نێوانی نۆ جاشی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو و نۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانی کورد له به‌غدادا، پرسیار و لێکدانه‌وه‌یه‌کی زۆر هه‌یه. ده‌شێت هه‌ندێک له‌م پرسیارانه جاشه‌کان خۆیان بتوانن باشتر وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
ئه‌مانه نه‌ک ئۆپۆسیزیۆن نین، به‌ڵکوو ته‌ندروستیش نین، چونکه هه‌ریه‌که‌یان خاوه‌نی کارااکته‌رێکی شێواون، که زیانێکی گه‌وره به ده‌وروبه‌ر ده‌گه‌یه‌نن. ئه‌مانه له به‌غدان و هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن، که به‌شێکن له ده‌سته‌ڵاتی ڕژێمی عێراق و ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێمدا هه‌یه، به جیاواز له جاشه‌کانی سه‌ده‌ی بیست، که ده‌سته‌ڵاتیان نه‌بوو، به‌ڵکوو ته‌نیا فه‌رمانیان جێبه‌جێ ده‌کرد، لێ به‌رامبه‌ر به کورد خۆی هه‌ستیان به هه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتێکی گه‌وره ده‌کرد. ئه‌مانه، ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه له باشووری کوردستاندا هه‌ست ده‌که‌ن، که به‌شێکن له هێزێکی بیرکه‌ره‌وه، هه‌ر بۆیه خۆیان پێ ڕووناکبیره و به ئۆپۆسیزیۆنی ڕووناکبیر خۆیان ده‌ناسێنن. ئه‌مانه هیچ نین، بێجگه له ئیسفنجێک، که هه‌ست به قورسیی خۆی له ئاودا ده‌کات.
سنوورداربوونی سیستەمی ته‌ندروستیی باشووری کوردستان نه‌نگییه‌ک نییه نه بۆ حکوومه‌ت و نه بۆ کورد. کورد به ته‌نیا نییه له‌م سنووردارییه‌ی ته‌ندروستییدا، به‌ڵکوو بەگشتی له جیهاندا هه‌موو خاوه‌نی هه‌مان کێشه‌ن. سه‌ره‌تا با له‌وه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین، که وڵاتانی ئه‌ورووپا خاوه‌نی هه‌زاران ساڵی ئه‌زموونن له حوکمڕانیی و ده‌وڵه‌تدا، ئه‌م ئه‌زموونه کردوونی به‌م وڵاته پێشکه‌وتووانه‌ی که ئێستا هه‌ن، لێ وێڕای ئه‌م هه‌موو پێشکه‌وتنه، که‌چی کۆرۆنا زۆرتریین زیانی پێ گه‌یاندن. هه‌تا نووسینی ئه‌م وتاره، باشووری کوردستان خاوه‌نی پتر لە 200 تووشبووه و ته‌نیا دوو نه‌خۆشیش مردوون. ئه‌زموونی باشووری کوردستان سه‌لماندی، که ڕێگاگرتن له هاتوچۆ و هاتنه‌ده‌ره‌وه و به‌ریه‌ککه‌وتن، باشترین چه‌که دژ به کۆرۆنا. باشووری کوردستان یه‌که‌مین بوو له ده‌ستپێشخه‌ریی داخستنی سنوور، قوتابخانه، باخچه‌ی ساوایان و چه‌نده‌ها ئینستیتووتی تر، لێ وڵاتانی ئه‌ورووپا گوێیان به‌م ڕێکارییانه نه‌دا، هه‌ر بۆیه زۆرترین زیانی گیانییان لێ که‌وت.
وه‌ک ڤیتگنشتاین ده‌ڵێ: له‌سه‌ر هه‌ر شتێک مرۆڤ نه‌یتوانی قسه بکات، ئه‌وا پێویسته بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت. ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له خراپیی سیستەمی ته‌ندروستیی باشووری کوردستان ده‌گرن، ئه‌وانه‌ن، که هیچ زانیارییه‌کیان له‌سه‌ر سیستەمی ته‌ندروستی نییه، زانیاری‌یان له‌سه‌ر بوونه‌وه‌ری ته‌ندروستی نییه. لێ له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌زانییه‌شدا هێشتا ئاماده نه‌بوون بێده‌نگیی هه‌ڵبژێرن، که کارێکی ژیرانه‌تر و لۆگیکتره. بەگشتی، له ئه‌ورووپا و ئەمەریکادا کێشه‌یه‌کی گه‌وره له ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌کاندا هه‌یه، ئه‌م کێشانه‌ش توانای سیستەمی ته‌ندروستیی سنووردار ده‌کات، که هه‌تا بێت پێداویستییه‌کانی ته‌ندروستی و مێدیسن که‌م ده‌کات، کارمه‌ند که‌م ده‌کات، ده‌زگای ڕێسپیراسیۆن، هه‌ناسه‌دان به‌ش ناکات، هه‌ر بۆیه کێ گه‌نجتره ئه‌و ده‌زگای هه‌ناسه‌دانی له نه‌خۆشخانه‌کاندا به‌رده‌که‌وێت. خۆشبه‌ختانه به‌هۆی که‌میی هه‌بوونی نه‌خۆشه‌وه له باشووری کوردستان، ئەو كیشەیە نییە. دواجار ماوه‌ته‌وه بپرسم، که ئاخۆ له‌م قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی نیشتماندا، ئێوه پێتان باشه چیی بکرێت؟ وه‌ڵامه‌کانتان بگه‌یه‌نن به حکوومه‌ت، پێشنیاره‌کانتان بگه‌یه‌نن به حکوومه‌ت، چونکه وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ڵێ: ئێمه پێکه‌وه به‌هێزین که‌واته ده‌بێت و پێویسته له‌سه‌رمان، که پێکه‌وه کار بکه‌ین.