له‌ كه‌لار خێزانێك له‌ كه‌ره‌نتینه‌دا كورته‌ فیلمێك له‌سه‌ر كۆرۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ كه‌لار خێزانێك له‌ كه‌ره‌نتینه‌دا كورته‌ فیلمێك له‌سه‌ر كۆرۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنن

 

خێزانێكى دانیشتووى شارى كه‌لار له‌ماوه‌ى كه‌ره‌نتینه‌دا كورته‌فیلمێك له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانى ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌مده‌هێنن، سیناریست و ده‌رهێنه‌رى كورته‌فیلمه‌كه‌ش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت هه‌مووكارێكى وێنه‌گرتن و مۆنتاژى كورته‌ فیلمه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ى مۆبایله‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

دیار ڕه‌شید، سیناریست و ده‌رهێنه‌رى كورته‌فیلمى (دواهه‌مین مرۆڤ) به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "دوای ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داوایان له‌ هاووڵاتییان كرد به‌مه‌به‌ستى خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه‌، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانمدا بڕیارماندا له‌ماڵه‌وه‌ خۆمان كه‌ره‌نتینه‌ بكه‌ین".

گوتیشی: "له‌وماوه‌یه‌دا بۆئه‌وه‌ى هه‌م خۆمان سه‌رقاڵبكه‌ین به‌به‌رهه‌مێكى سوودبه‌خشه‌وه‌ و له‌لایه‌كیتریشه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى په‌یامێكى ئامانجدار بۆ هاووڵاتییان و هۆشیاركردنه‌وه‌یان بڕیارماندا پێكه‌وه‌ كورته‌ فیلمێك له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانى ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رهه‌مبهێنین كه‌ هه‌موو وڵاتانى جیهانى پێوه‌ گیرۆده‌ بووه‌ به‌هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌".

ڕوونیشیكرده‌وه‌، کە سیناریۆى كورته‌فیلمه‌كه‌ له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌نیو كاتژمێردا نووسیوە و كارى وێنه‌گرتن و مۆنتاژه‌كه‌شی له‌ڕێگه‌ى مۆبایله‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و له‌ماڵى خۆیاندا و له‌ماوه‌ى نزیكه‌ى 8 كاتژمێردا كاره‌كانى ته‌واوبووه‌ و خۆی و برایه‌كی ڕۆڵى تێدا ده‌بینین".

ئاشكراشیكرد، بۆئه‌وه‌ى په‌یامى كورته‌فیلمه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گونجاو بگاته‌ هه‌موو هاووڵاتییه‌ك، له‌ڕێگه‌ى تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووكه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌.