له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا، حکوومه‌ت له باشووری کوردستاندا به چه‌ندین جۆر ده‌رکه‌وتووه، له قه‌یرانی دارایی، که‌مته‌رخه‌می له خزمه‌تگوزاریدا، ئاو و کاره‌با، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.. هتد. لێ هه‌رگیز حکوومه‌ت وه‌ک ئێستا ده‌رنه‌که‌وتووه. هه‌رگیز حکوومه‌ت وه‌ک ئێستا نمایشێکی حوکمڕانیی نه‌کردووه، هه‌رگیز وه‌ک ئێستا به دڵ له خه‌می کۆمه‌ڵگادا نه‌بووه. ئه‌م دڵه‌ی حکوومه‌ت ئێستا دڵی هه‌مووانی بۆ خۆی برد. ده‌گمه‌نن ئه‌وانه‌ی، که ئێستا دڵیان بۆ حکوومه‌ت نییه، ئه‌وه‌شی لێره‌دا هونه‌ره، بریتییه له هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م دڵه‌ی حکوومه‌ت و گه‌یاندنیه‌تی به ئاینده. ئه‌م دڵه‌ی حکوومه‌ت پێویسته له‌سه‌ر له‌پی ده‌ست هه‌ڵبگیرێت و کابینه به کابینه بگوێزرێته‌وه بۆ ئاینده، ئیدی گرنگ نییه کێ له چوار ساڵی ئاینده‌دا سه‌رده‌که‌وێت، گرنگ پاراستنی ئه‌م دڵه‌یه و کارپێکردنیه‌تی له کابینه‌ی ئاینده‌دا، به‌ڵام ئه‌م دڵه به‌رهه‌می کابینه‌ی نۆیه‌مه، که وه‌ک باوکی ئه‌م دڵه ده‌ناسێنرێت.
هه‌مان کاتیش خه‌ڵکانێک، لایه‌نێک، گرووپێک، نه‌ته‌وه‌یه‌کی داگیرکاری دراوسێ هه‌ن، که له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌رکه‌وتنی حکوومه‌ته‌دا نین، چونکه ئه‌وان ده‌رکه‌وتنی کورد به‌م شێوه تۆکمه و ئۆرگانیزه‌کراوه وه‌ک مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆیان ده‌بینن. هه‌ر بۆیه هه‌موو شت ده‌که‌ن له‌پێناو شکستپێهێنانی ئه‌م کابینه‌یه‌دا. تاوانبارکردنی حکوومه‌ت له سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی کۆرۆنادا، بێجگه له نالۆگیکی، بێ مۆڕاڵییشه. لێره‌دا دیسان کێشه‌ی ڕق و کینه‌ی خه‌ڵک، هه‌ڵسوڕێنه‌ری بیرکردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره وتار و لێدوانانه‌یه. له باشووری کوردستاندا ئه‌م جۆره خه‌ڵکانه هه‌بوونی حکوومه‌ت به هی خۆیان نازانن، به‌ڵکوو ئه‌وان حکوومه‌ت وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی نامۆ ده‌بینن، نامۆیه‌ک، که به دڵی ئه‌وان نییه، چونکه پێیان وایه، که ته‌واوی نه‌هامه‌تییه‌کانی ژیانیان به‌رهه‌می ئه‌م بوونه‌وه‌ره نامۆیه‌یه! له دیار و نادیاردا ئه‌و دواندن و وتارانه‌ی، که ئاڕاسته‌ی حکوومه‌ت به گشتی و سه‌رۆک وه‌زیران به‌تایبه‌ت کرا، ئامانج تێیدا پیشاندانی ئه‌و ڕقه گه‌وره‌یه بوو، که ئه‌مانه له خۆیاندا هه‌ڵیانگرتووه. قسه‌کردن له‌سه‌ر گه‌شه‌ی کۆرۆنا له سلێمانیدا، کۆنسێپتێکی ڕاسانه نییه، به‌ڵکوو کۆنسێپتێکی ته‌ندروستییه، لێ چونکه سه‌رۆک وه‌زیران قسه له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه ده‌کات، خه‌ڵکانێک به نێگه‌تیڤ وه‌ری ده‌گێڕن و تێی ده‌گه‌ن، چونکه له نائاگایی خۆیاندا، پێیان وایه، چونکه سه‌رۆک وه‌زیران پارتییە و بارزانییشه، ئه‌وا له سه‌دا سه‌د دژی سلێمانییه و به چاوی که‌م له سلێمانی ده‌ڕوانێت، لێ ڕاستیی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه، که ته‌واو و ڕێک پێچه‌وانه‌یه. کۆرۆنا له هه‌وادا نییه، به‌ڵکوو له ڕێگای گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆوه ده‌گوێزرێته‌وه. ئیدی ئه‌مه خه‌تای حکوومه‌تی تێیدا نییه، کاتێکیش حکوومه‌ت ده‌ڵێ، سیستێمی ته‌ندروستییمان به‌شی ئه‌وه ناکات، که ڕێگا بده‌ین، کۆرۆنا گه‌شه بکات. ئه‌م قسه‌یه له ئه‌وروپاش ده‌کرێت، به‌ڵام چونکه ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له‌م قسه‌یه ده‌گرن، زانیاری‌یان له‌سه‌ر کەرتی ته‌ندروستی نییه، ئاسان قسه فڕێ ده‌ده‌ن. کەرتی ته‌ندروستی پێویستی به کارمه‌نده، ئێستا زۆرترین کارمه‌ند، لێ به‌شێکی گه‌وره‌ی کارمه‌نده‌کان خۆیان نه‌خۆشن، له دکتۆره‌وه بیگره هه‌تا ئه‌سیستێنته‌کان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی کێشه بۆ کەرتی ته‌ندروستی، نه‌بوونی مێدیسینێک، که خاوه‌نی ئه‌فێکت بێت، که بتوانێت نه‌خۆش چاک بکاته‌وه، ئه‌مه کێشه‌ی هه‌موو جیهانه. نه‌بوونی پاره‌ی پێویست، بێ گومان بوونه‌وه‌ری ته‌ندروستی خاوه‌نی پاره‌ی خۆیه‌تی، خاوه‌نی بودجه‌ی خۆیه‌تی، لێ ئه‌م بودجه‌یه ده‌بێت به‌شی بکات، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت قه‌رز بکات، قه‌رزیش دانه‌وه‌ی ده‌وێت، که له ئاینده‌دا کاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو شت ده‌بێت، بۆ نموونه، هه‌موو که‌رته‌کانی ته‌ندروستی ده‌بێت له هه‌موو شت پاشه‌که‌وت بکه‌ن. ته‌نیا که‌سێک ده‌توانێت له‌م کێشانه تێبگات، که خۆی کارمه‌ندی ته‌ندروستی بێت. بۆ نموونه، کاتێک من خاوه‌نی چه‌ندین سەعاتی کاری زیادم و داوام کردووه، که له‌بری پشوو پاره‌م بده‌نێ، به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر نه‌بوونی پاره زۆرم لێ ده‌کرێت پشوو وه‌ربگرم، چونکه پاره‌یان نییه بمده‌نێ.
که‌واته کاتێک داوا ده‌کرێت له ماڵه‌وه دابنیشه، ئه‌وا دابنیشه و چێژ له له‌ماڵه‌وه‌بوون وه‌ربگره، چ به‌ختێکه به‌هۆی بارودۆخێکه‌وه پێویسته له ماڵه‌وه بیت، ئیدی کات بۆ هه‌موو شت هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێتوو بزانیت چۆن سوود له‌م کاته وه‌رده‌گریت. وه‌ک پێشتر گوتم، کۆرۆنا له هه‌وادا نییه، به‌ڵکوو له ڕێگای گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆوه ده‌گوێزرێته‌وه.
گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریتییه له پژمین، کۆکین، که ڕاسته‌وخۆ پریشکی به‌ر که‌سی به‌رامبه‌ر ده‌که‌وێت. ده‌ستلێدان، بۆ نموونه، ده‌ستگرتن و ته‌وقکردن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی، که که‌سی نه‌خۆش له کاتی کۆکین و پژمیندا ده‌ستی بردووه بۆ ده‌می، به‌مه‌ش پریشکی لینجیی ده‌م که‌وتووەته سه‌ر ده‌ست، که ده‌بێته هۆی گوێزانه‌وه‌ی له ڕێگای ده‌ستلێدانی خه‌ڵکه‌وه یان که‌لوپه‌ل، یان خواردنه‌وه.
په‌ڕینی لیک و لینجیی ده‌م هۆکاری سه‌ره‌کیی تووشبوونی که‌سی به‌رامبه‌ره، هه‌ر بۆیه زۆر گرنگه، که خه‌ڵکی خۆیان له به‌رکه‌وتنی لیک و لینجیی ناو ده‌م بپارێزن، ئه‌گه‌ر هاتوو جله‌کانیان به‌ری که‌وت، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ جله‌کان دابکه‌نن و له پله‌ی کوڵاندا بیشۆن.
گواستنه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ بریتییه له به‌کارهێنانی که‌لوپه‌لی یه‌کتریی، ئه‌گه‌ر بێتوو نه‌خۆش یاخود که‌سی تووشبوو له ماڵه‌که‌دا بێت، ئه‌گه‌ر نا لەده‌ره‌وه له ڕێگای که‌لوپه‌لی بێگانه‌وه.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهاندا، کوردستان ئیدیاڵترین نموونه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنایه، وێڕای نه‌بوونی کاپاسیتێت له ڕووی ته‌کنیکی مێدیسین، میدیسینی پێویست، نه‌خۆشخانه‌ی پێویست، دارایی، گواستنه‌وه ...تد. که‌چی ئه‌م کابینه‌یه نیشتمانی وه‌ک ساوایه‌ک له باوه‌ش کردووه و ده‌یپارێزێت. لێره‌دا ئه‌م کابینه‌یه سیمبوڵی باوکێکی خه‌مخۆره، که هه‌موو شت له‌پێناوی منداڵه‌که‌یدا ده‌کات. وڵاتانی جیهانی یه‌که‌م، به‌و هه‌موو توانا گه‌وره‌یه‌وه، که هه‌یانه، که‌چی کۆرۆنا گه‌وره‌ترین زیانی گیانیی پێگه‌یاندن. لێره‌دا هاووڵاتییانی کورد له باشووردا، به هه‌ق ده‌بێت شانازی به خۆیان و به کابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه بکه‌ن. ڕۆڵی سه‌رۆک وه‌زیران (مه‌سرور بارزانی) ڕۆڵێکی خه‌مخۆرانه و ئیدیاڵانه‌یه، که کورد پێویسته لەبه‌رامبه‌ردا بڵێ، چ به‌ختێکه که تۆ سه‌رۆک وه‌زیرانمانیت و چ به‌ختێکیشه، که تۆ کوردیت. لێره‌دا ده‌رکه‌وتنی حکوومه‌تێکی ئیدیاڵ و خه‌مخۆر سانا ده‌بینرێت. سه‌رۆک وه‌زیران داوای پێکه‌وه‌ییبوونێک ده‌کات، که تێیدا کورد به‌هێزتره، ئه‌م دیده دیدێکی خه‌مخۆرانه‌یه. کۆمه‌ک له هه‌موو وڵاتێک‌دا هه‌یه، له وڵاتانی جیهانی یه‌کدا، کۆمه‌ک کولتوورێکی نه‌ک سیاسی، بگره کۆمه‌ڵایه‌تییشه، که کۆی هاووڵاتییان تێیدا به‌شدارن. ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌دا، که خاوه‌ن پاشان، له پاشاوه هه‌تاوه‌کوو کرێکارێک، له کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کدا به‌شدارن، به‌تایبه‌ت ئه‌و کۆمه‌کانه‌ی، که بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆش کۆ ده‌کرێنه‌وه، بۆ تێکۆشان دژ به نه‌خۆشییه‌ک، بۆ نموونه کانسه‌ر. ئه‌و کۆمه‌کانه‌ی بۆ کاره‌ساته سروشتییه‌کان کۆ ده‌کرێنه‌وه ...تد. له کوردستاندا نوێیه، هه‌ر بۆیه له‌لای خه‌ڵکانێک نامۆیه و تێی ناگه‌ن.
خۆشبه‌ختی له به‌دبه‌ختیی ئه‌م ده‌رکه‌وتنی کۆرۆنایه‌دا ئه‌وه‌یه، که مه‌سرور بارزانی، مۆدێلێکی تری نوێی حوکمڕانیی هێنایه ئاراوه، که ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردی له باشووردا به بازدانێکی کوانتی گۆڕی. حکوومه‌ت وه‌ک هێزێکی دیموکرات و مۆدێرن ده‌رکه‌وت، هێزێک که له خه‌می هاووڵاتییاندایه، که داوای پێکه‌وه‌ییبوون ده‌کات، له‌م داوایه‌دا به‌شێکی گه‌وره‌ی هاووڵاتییان به‌شدارن و به‌شێکی که‌میش دژن، دژن، چونکه یان ئه‌وه‌تا ناحه‌زن، یان نه‌زانن. هه‌ندێک لایه‌ن دژایه‌تییه‌کی سه‌رسه‌ختی ئه‌م کابینه‌یه ده‌که‌ن، نه‌ک وه‌ک ئۆپۆسیزیۆن، به‌ڵکوو وه‌ک نه‌یار، وه‌ک ناحه‌ز، وه‌ک دوژمن. ئۆپۆسیزیۆن به‌ده‌ر له‌وه‌ی که خۆی ویستیه‌تی پێبگات و حوکمڕانیی بکات، هاوکات خه‌مخۆرێکی سیاسییه و نایه‌وێت حکوومه‌ت کارگه‌لێک بکات، که له قازانجی کۆمه‌ڵگادا نه‌بێت، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام چ چاو و چ ده‌نووکی له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی حکوومه‌ته. لێ نه‌یار و ناحه‌ز وێنه‌ی دوژمنن، چونکه هه‌میشه حکوومه‌ت وه‌ک شکستخواردوو ناو ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی، که کورد توانای به‌ڕێوه‌بردنی حکوومه‌تی نییه، به‌ڵکوو پێویسته حوکمڕانی بکرێن. هه‌ر بۆیه ئه‌م نه‌یارانه به ناشیرینتریین په‌یڤ قسه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تدا ده‌که‌ن، قسه له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا ده‌که‌ن، قسه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگادا ده‌که‌ن. به گشتی ئه‌م نه‌یارانه خه‌ڵکانێکی کاراکته‌ر شێواون، سادیستن، که به هیچ شێوه‌یه‌ک بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه، که مامه‌ڵه‌کانیان چه‌ند زیان ده‌خاته‌وه. تاکه ڕێگایه‌کیش بۆ ڕێگرتن له‌م سۆسیۆپاتانه، به‌هێزکردنی یاسا و پڕچه‌ککردنیه‌تی به یاسایه‌کی پته‌و. لێره‌دا ئه‌رکی حکوومه‌ته، که یاسا پڕچه‌ک بکات و ئه‌م جۆره سۆسیۆپاتانه، که مه‌ترسیین بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد، به یاسا ڕابگرێت.
سیاسیی زانا خاوه‌نی کۆمپێتێنته و سیاسیی کریمینێڵیش خاوه‌نی زمانی پیس، هه‌ڕه‌شه و سووکایه‌تی پێکردن و به‌زاندنی سنووره‌کانه. سیاسیی خوێنده‌وار خاوه‌نی چه‌مکه و خاوه‌نی تێگه‌یشتنه، که به زمانێکی ئه‌کادێمیی ده‌دوێت. سیاسیی کریمینێڵیش وه‌ک سه‌رسه‌ری ده‌دوێت. سیاسیی زانا تێده‌گات، ده‌زانێت، که نازانێت. ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌یە، که سیاسییه‌کی زانا پێویستی به‌وه نییه پزیشک بێت، یان کارمه‌ندی ته‌ندروستی، به‌ڵکوو ئه‌و تێده‌گات له پزیشکێک، له کارمه‌ندێکی ته‌ندروستی، کاتێک قسه‌ی له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌کانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ده‌کات. سیاسیی زانا، ده‌زانێت، که ئه‌و هیچ له نه‌خۆشی و مه‌ترسیی ڤایرۆس نازانێت، به‌ڵام کاتێک بوونه‌وه‌ری ته‌ندروستی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی قسه له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌کانی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌کات، تێده‌گات، که نه‌خۆشییه‌کی وه‌ها ده‌توانێت کاره‌ساتێکی نه‌ته‌وه‌یی بنێته‌وه، هه‌ر بۆیه په‌یڕه‌وی هه‌موو ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان ده‌کات.
هه‌ندێک تاکی تر هه‌ن، نازانن، که نازانن، به‌ڵکوو ئه‌وان ده‌بێت له هه‌موو بۆنه و بابه‌تێکدا قسه‌که‌ر بن نه‌ک گوێگر، هه‌مان کاتیش ئاماده نین تێبگه‌ن له که‌سێک، که شارەزایە له‌و بواره‌دا، که قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت، بۆ نموونه ڤایرۆسی کۆرۆنا. کارین تیستێلد، ژنه ڕۆژنامه‌وانی دانمارکیی ته‌مه‌ن حه‌فتا و سێ ساڵ، سه‌ره‌تا ده‌یگوت، که باوه‌ڕی به نه‌خۆشیی کۆرۆنا نییه، لێ به‌داخه‌وه، کاتێک له ماڵه‌که‌ی خۆیدا له کۆپنهاگن یه‌که‌م سیمپتۆمی لێ ده‌رده‌که‌وێت، تێلێفۆن بۆ فریاکه‌وتن ده‌کات و ده‌ڵێ، هه‌ناسه‌م سه‌خته و ناتوانم باش هه‌ناسه بده‌م. به خێراترین کات ئه‌مبوڵانسێک ده‌چێت بۆ فریاکه‌وتنی، لێ به‌داخه‌وه، کاتێک ئه‌مبوڵانسه‌که ده‌گات، ئه‌و مردووه. کۆرۆنا نه‌خۆشییه‌ک نییه هه‌ر ئاوها به ئاسان ته‌ماشای بکه‌ین، هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه ئه‌گه‌ر بێتوو خۆپاراستن بەهه‌ند وه‌رنه‌گرین و نه‌خۆشییه‌که‌ش به نه‌بوون.
چواندنی حکوومه‌ت به نازییه‌ت له‌وپه‌ڕی نه‌زانی و بێبه‌رپرسیارێتیی تاکدایه. ته‌ندروستیی کۆمه‌ڵگا قسه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌کات. لەخۆڕا نییه ئارتوور شۆپنهاوه‌ر ده‌ڵێ، ته‌ندروستی هه‌موو شت نییه، به‌ڵام هه‌موو شت به‌بێ ته‌ندروستی هیچه. تاکی کورد و نووسه‌ری کورد و سیاسیی کورد له‌مه نه‌گات، ئیدی ناتوانێت له هیچی تر تێبگات. دواندنێکی به‌م شێوه‌یه له‌وپه‌ڕی بیرنه‌کردنه‌وه‌دایه، له‌وپه‌ڕی بێبه‌رپرسیارێتییتدایه. کاتێک تاک نه‌زانێت نه‌خۆشیی چییه، ناتوانێت له زیانه‌کانیشی تێبگات. کۆمه‌ڵگای ته‌ندروست کۆمه‌ڵگایه‌کی نازیی نییه، حکوومه‌تێک، که له خه‌می ته‌ندروستیی کۆمه‌ڵگادایه، حکوومه‌تێکی نازیی نییه.
کاتێک ڤایرۆسێکی وه‌ک کۆرۆنا له ده‌ره‌وه‌یه و تۆ ده‌یهێنیته‌وه ماڵه‌وه، ئه‌وا پێویسته کەرتی ته‌ندروستی ڕێگا له هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ت بگرێت، هه‌تا نه‌خۆشییه‌که نه‌به‌یته‌وه ماڵی خۆت. له‌م بارودۆخه‌دا کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی تر دێته ئاراوه، بۆ نموونه کێشه‌ی دارایی، به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ چی له پاره ده‌که‌یت ئه‌و کاته‌ی، تووشی کۆرۆنا ده‌بیت و ئەگەری مردنت زیاتره وه‌ک له چاکبوونه‌وه‌ت؟
ئه‌ڵمانیا چونکه وڵاتێکی کاپیتاڵیسته، له سه‌ره‌تادا زیاتر گرنگیی به له‌کارنه‌که‌وتنی خه‌ڵکی دا نه‌ک به نه‌خۆشییه‌که، هه‌ر بۆیه ئێستا خه‌ریکه ده‌بێته یه‌که‌می جیهان له تووشبوون به کۆرۆنا.
کۆرۆنا به‌ده‌ر له‌وه‌ی به‌ڵایه‌که، لێ به‌ختێکیشه، که سه‌رله‌به‌ری ژیانمان و مرۆڤایه‌تییمان ده‌گۆڕێت، ئیدی له ده‌رکه‌وتنی کۆرۆناوه هه‌موومان شتێکی ترین و گۆڕاوین، که‌سمان ئه‌وه‌ی پێشوو نین. جیهان به گشتی جیهانی پێشوو نییه. کۆرۆنا ده‌مانگۆڕێت و ده‌مانکات به شتێکی تر، به شتێکی باشتر وه‌ک له پێشتر، وه‌ک نیچه ده‌ڵێ، هه‌رچ شتێک نه‌یکوشتیت، به‌هێزترت ده‌کات. کۆرۆنا مرۆڤایه‌تیی له‌ناو نابات، به‌ڵکوو به‌هێزتری ده‌کات. کۆرۆنا به‌ده‌ر له زیانی گیانیی، زیانێکی گه‌وره‌ی ماددییشی خستووەته‌وه، لێ ئه‌مه‌ش دیسان هه‌ره‌سی سه‌رمایه‌داری نییه، جیهان له‌دوای کۆرۆنا نه ده‌بێته جیهانێکی ئیسلامی، نه ده‌بێته جیهانێکی کریستی، نه ده‌شبێته جیهانێکی کۆمۆنیزم، به‌ڵکوو سه‌رمایه‌داری ترانسفۆرمیره ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به واتای به‌هێزتر ده‌بێت. لێ پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ له ترانسفۆرمیره‌بوونی سه‌رمایه‌دارییدا، ئاخۆ دڵێک په‌یدا ده‌بێت؟ من ده‌ڵێم، باوه‌ڕ ده‌که‌م، چونکه به گشتی له جیهاندا، کۆمه‌ڵێک سه‌رمایه‌داری گه‌وره، دڵی گه‌وره‌ی خۆیان بۆ یارمه‌تییدان پیشان دا.