دوو ژنە هونەرمەندی سووری و میسری تووشی کۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوو ژنە هونەرمەندی سووری و میسری تووشی کۆرۆنا بوون

دوو ژنە هونەرمەندی سووریا و میسر تووشبوونی خۆیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، راگەیاند.

هەنا نەسوڕ (لە دایکبووی 1966)، ژنە هونەرمەندی بواری درامای سووری یەکەم هونەرمەندی ئەو وڵاتەیە، کە تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندووە.

هەروەها ئیناس عزەدین، ئەستێرەی بەرنامەی عەرەب ئایدڵ تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، راگەیاند.

ئیناس عزەدین، کە دووەم هونەرمەندی میسرییە دوای رۆڵا مەحمود، کە تووشی کۆرۆنا بووە، رایگەیاندووە، دوای گەڕانەوەی لە گەشتێکی وڵاتی مەغریبی عەرەبی، دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بووە.