فێستیڤاڵی سینه‌مایی ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌كان به‌ ئۆنڵاین ساز ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فێستیڤاڵی سینه‌مایی ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌كان به‌ ئۆنڵاین ساز ده‌كرێت

 

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هه‌ولێر فێستیڤاڵی سینه‌مایی ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌كان به‌ ئۆنلاین، ساز ده‌كرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پشتیوان عه‌بدوڵا، خاوه‌نی بیرۆكه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "فێستیڤاڵه‌كه‌ بۆ كورته‌ فیلمه‌ و به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین له‌ مانگی نیساندا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، داوا له‌ ده‌رهێنه‌ران ده‌كه‌ین كورته‌ فیلمه‌كانیان بۆمان بنێرن".

له‌و فێستیڤاڵه‌دا سێ ئه‌ندامی لێژنه‌ی دادوه‌ری هه‌ن و له‌ كۆتاییدا سێ فیلم وه‌ك باشترینى فێستیڤاڵ دیاری ده‌كرێن، پشتیوان عه‌بدوڵا باسى له‌وه‌ش كرد: "ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ران ڕازی بن، ئه‌وان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌گوازینه‌وه‌".