پزیشکێکی عێراقی لە نەرویج بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پزیشکێکی عێراقی لە نەرویج بە کۆرۆنا گیانی لەدەست دا

ژنە پزیشکێکی عێراقی لە نەرویج، بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ شەممە 28-3-2020، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، گیان لەدەستدانی سارە حەسەن موسەوی، پزیشکی عێراقیی نیشتەجێی ناوچەی ترۆندهایم لە ناوەڕاستی نەوریز، راگەیاند.

سارە حەسەن موسەوی (تەمەن 35 ساڵ)، چەند رۆژێک بوو تووشی کۆرۆنا ببوو و ئەمڕۆ شەممە لە نەخۆشخانەیەکی ئۆسلۆ، گیانی لەدەست دا.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بە هەماهەنگیی لەگەڵ باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە ئۆسلۆ، هەوڵی گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو ژنە پزیشکە دەدات.

تا ئێستا لە نەرویج سێ هەزار و 807 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، حەوت کەس چاک بوونەتەوە و 20 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.