گۆڤار ئەنوەر: دوای سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا بە ئازادی دەچینە گەشت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گۆڤار ئەنوەر: دوای سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا بە ئازادی دەچینە گەشت

گۆڤار ئەنوەر، ھونەرمەندی کۆمیدی، باسی نەورۆزی ساڵانی ڕابردوو دەکات و دەڵێ: "ساڵانە لەگەڵ ھاتنی جەژنی نەورۆز، دەچووینە گەشت و سەیران، بەڵام ئەمساڵ لە پێناو سەلامەتی خۆمان ناچین".

گۆڤار ئەنوەر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ساڵانێکی زۆرە یەکەم ڕۆژی جەژنی نەورۆز، لەگەڵ خێزانەکەم دەچووینە گەشت و سەیران، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ماڵەوە نەھاتووینەتە دەرەوە، لە پێناو سەلامەتی خۆمان و گەلەکەمان، لە ماڵەوە دەمێنینەوە، دوای سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا بە ئازادانە دەچینە شوێنە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان".

ئەو ھونەرمەندە، دەشڵێ: "ئەو نەورۆزە لە ماڵەوە خەریکی خواپەرستی و خوێندنەوە و نووسینم، داوا لە ھەموو ھاوڕێیانیش دەکەم لە پێناو سەلامەتی خۆیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن".