هونەرمەند زاھیر عەبدوڵڵا: لە ماڵەوە بمێنەوە تا لە ژیان بمێنییەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هونەرمەند زاھیر عەبدوڵڵا: لە ماڵەوە بمێنەوە تا لە ژیان بمێنییەوە

زاھیر عەبدوڵڵا، ھونەرمەندی بە ئەزموونی کورد، پەیامێکی لەبارەی خۆپاراستن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە و رایدەگەیەنێت، ”با لەماڵ بمێنینەوە تا لە ژیان بمێنینەوە“.

زاھیر عەبدوڵڵا، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێ: "ئەو پەتا و بەڵایەی کە ئێستا لە زۆربەی وڵاتاندا بڵاو بووەتەوە، پیس و کوشندەیە، دەبێ خۆمانی لێ بپارێزین، دووربین لە قەرەباڵغی، ئەو نەورۆزە با ئاوابێت، کە بەسەر نەخۆشییەکە سەرکەوتین ئاھەنگێکی گەورە دەگێڕین و نەورۆزێکی تازە بەرپا دەکەین".

ئەو ھونەرمەندە، باسی رێکارەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات و دەڵێ: "حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەستپێشخەرییەکی جوانی بەرپا کردووە و لە زۆربەی وڵاتاندا نەکراوە، گرنگ ئەوەیە ڕێنماییە تەندروستییانە جێبەجێ بکەین بۆ ئەوەی سەلامەت بین ".