ئەكتەرێكی ناسراوی هۆڵیوود كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەكتەرێكی ناسراوی هۆڵیوود كۆچی دوایی كرد


ستیوارت وایتمان ئەكتەری ناسراوی ناسراوی هۆڵیوود لە تەمەنی 92 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.


میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردەوە كە وایتمان ماوەیەكی زۆر بوو دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەی پێست هاتبوو، هەر بەم نەخۆشیەشەوە لە ماڵەكەی خۆی لە ویلایەتی كالیفۆرنیا كۆچی دوایی كرد.


ساڵانی پەنجاكان و شەستەكانی سەدەی ڕابردوو سەردەمی زێرینی ئەو هونەرمەندە بوو، چونكە بەشداری لە چەند فیلم و زنجیرەیەكدا كرد كە بە هۆیانەوە ناوبانگێكی زۆری پەیدا كرد، لەوانەش The Comancheros و The All American.

وایتمان یەكێك بوو لەو ئەكتەرانەی زۆرترین پارەی لە ڕێگەی لە هۆڵیوودەوە پەیدا كردبوو، كە زیاتر بوو لە 100 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی.