كورد گەورەترین میللەتی بێ دەوڵەت لە جیهان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كورد گەورەترین میللەتی بێ دەوڵەت لە جیهان

له‌كتێبێكی نوێی ڕۆژنامەنووسی کورد شۆڕش عزیز سورمێ و پرۆفیسۆری ئیتاڵی لۆرێنزۆ گوێلا دا

له‌م ڕۆژانه‌دا كتێبێكی نوێی رۆژنامەنووسی کورد شۆڕش عزیز سورمێ و پرۆفیسۆری ئیتاڵی لۆرێنزۆ گوێلا بڵاوکرایەوە، به‌ ناوونیشانی (کورد گەورەترین میللەتی بێ دەوڵەت لە جیهان، كه‌ مێژوو خیانەتی لێ کردووە)، بە زمانی ئیتاڵی لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی (Book Sprint) چاپکراو كەوتە بەر دیدی خوێنەران.

بەشی یەکەم و دووەمی کتێبەکە باس لە مێژووی گەلی کورد و کارەساتی کیمیاباران و تراژیدیای ( ئه‌نفال) دەکا، بەشی سێیەم كورته‌یه‌ك له‌باره‌و ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد دەکات، بۆ ئەم بابەتە سوود لە کتێبەکەی کوردو جینۆسایدو ئیبادەکردن هەڵوێستی یاسای نێودەوڵەتی پارێزەر (هەژاری عزیز سورمێ) وەرگیراوە كه‌ به‌ درێژی له‌ ڕووی قانوونییه‌وه‌ باسی جینۆسایدی گه‌له‌ كوردی كردووه‌ و ساڵی 1996 چاپی یه‌كه‌می بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و ته‌رجه‌مه‌ی ئینگلیزیش كراوه‌.

هەروەها بەشی چوارەمیش بییۆگرافیای ژیان و بەسەرهاتەکانی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی کورد شۆرش عزیز سورمێ دەکات لە هه‌ندێك وێستگه‌ی ژیانیدا به‌تایبه‌تی له‌و ڕۆژگاره‌ سه‌ختانه‌ی دووچاری بۆتەوە لە دەربەدەربوون و دەربازبوون لە بۆمبارانکردنەکانی ناوچەی گەڵاڵە دوای به‌ بنبه‌ست گه‌یشتن و شكستهێنانی ڕێککەوتتنامەکەی ١١ی ئازار ساڵی ١٩٧٤.

جێی باسه‌ پڕۆفیسۆری ئیتاڵی لۆرێنزۆ گوێلا پێشه‌كییه‌كی شایانی بۆ ئه‌م كتێبه‌ نووسیوه‌.