لەدوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری 2017ەوە، له زۆربه‌ى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى شارى كه‌ركووك، كه دانیشتوانه‌كه‌ى به گشتی كوردن، به‌شێكى زۆر له هاووڵاتییان له‌سه‌ر خانووه‌كانیان نووسیویانه (بۆ فرۆشتن)، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ى به‌شی به‌رچاوى كڕیارانی ئه‌و خانووانه عه‌ره‌بن.
سۆران هیدایه‌ت، هاووڵاتییه‌كى دانیشتووى گه‌ڕه‌كى ده‌روازه‌ى شارى كه‌ركووكه، بۆ (باس) ڕای گه‌یاند، له هه‌ر كۆڵانێكى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى ئێمه ده‌توانم بڵێم هه‌شت بۆ نۆ خانوو له‌سه‌ریان نووسراوه بۆ فرۆشتن، كڕیاریش كه‌مه، هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ژیان له شاره‌كه زۆر ناخۆش بووه و كورد ده‌سه‌ڵاتی نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر كارێكى هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كت هه‌بێ، ئه‌گه‌ر بزانن كوردى به‌خاوى بۆت ڕایی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دۆخى ئه‌منیى كه‌ركووكیش باش نییه، بۆیه خه‌ڵك به‌ره‌و شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆچ ده‌كه‌ن.
گوتیشی: ”ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رێكى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى كه‌ركووك نه‌كرێت، ئه‌وا رۆژێك دێت كورد له چاو توركمان و عه‌ره‌ب كه‌متر ده‌بێته‌وه، چونكه ماوه‌ى زیاتر له دوو ساڵه، كه‌م تا زۆر، كورد شاره‌كه به‌جێ ده‌هێڵن“.
حه‌سه‌ن عه‌بدولوه‌هاب، خاوه‌نى نووسینگه‌ى خانووبه‌ره‌یه له گه‌ڕه‌كى په‌نجاعه‌لیی شارى كه‌ركووك، بۆ (باس) ڕای گه‌یاند: ”رۆژانه نزیكه‌ى 10 كه‌س دێن بۆ نووسینگه‌كه‌مان تا خانوویان بۆ بفرۆشین“.
گوتیشی: ”ئێستا نرخی خانوو له گه‌ڕه‌كى په‌نجاعه‌لی و گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانى تر به به‌راورد به‌پێش 16ی ئۆكتۆبه‌رى 2017، هێنده‌ى زیاترى نیوه‌ى نرخه‌كه‌ى دابه‌زیوه و كڕین و فرۆشتنی خانوو له كه‌ركووك به دۆلار نییه، به‌ڵكوو به دیناره و خانوو هه‌بووه پێش دوو ساڵ 100 ملیۆن دینارى كردووه، ئێستا 45 ملیۆنیش ناكات“.
له‌م باره‌یه‌وه، ڕه‌سووڵ ڕه‌ئووف، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی حزبی سۆشیالیست، بۆ (باس) ڕای گه‌یاند، خه‌ڵك بێ هیوا بووه له كه‌ركووك، زۆرینه‌ى گه‌ڕه‌كى كورد، كه له‌دواى ساڵی 2003ه‌وه دروست كران، وه‌كوو گه‌ڕه‌كه‌كانى ده‌روازه و بارووتخانه و فه‌یله‌ق و په‌نجاعه‌لی و شۆراو و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى تر، ئێستا به بڕیارێكى تایبه‌تى حكوومه‌تى عێراق، هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیان بۆ ده‌رناچێت، واتا یه‌ك دیناریان بۆ خه‌رج ناكرێت، كه حكوومه‌تى عێراق دیارى كردووه بۆ شاره‌كه، ئه‌مه‌ش واى كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر محاویله‌یه‌كى كاره‌با تێك بچێت، ده‌بێت هاووڵاتییان خۆیان بیكڕنه‌وه و ئاووئاوه‌ڕۆش شاره‌وانى بۆی نییه پاره‌ى بۆ خه‌رج بكات، ئه‌مه واده‌كات بێ گومان ئه‌م گه‌ڕه‌كانه له ڕووى خزمه‌تگوزارییه‌وه دوا بکەون و گه‌شه ناكەن.
ئه‌و به‌رپرسه نه‌یشارده‌وه كه ئێستا كۆچێكى زۆر هه‌یه له كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر و سلێمانی، گوتیشی: "خه‌ڵك بێ هیوا بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له ڕووى سیاسییه‌وه جارێگى تر كه‌ركووك دۆخه‌كه‌ى ئاسایی بێته‌وه و حزبه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر كۆی دۆخی گشتیى شاره‌كه كۆبوونه‌وه‌مان کرد و یاداشتێكى هاوبه‌شمان ده‌ركرد، بۆ یه‌كه‌م جار بوو ده‌توانم بڵێم له ماوه‌ى دوو ساڵی ڕابردوودا هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كان له باره‌گاى لقی كه‌ركووكى پارتی له هه‌ولێر كۆبووینه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و دۆخه تایبه‌ته‌ى، كه هه‌یه، كه بابه‌تى ڤایرۆسی كۆرۆنا هاته پێشه‌وه، نه‌مانتوانی سه‌ردانى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێم بكه‌ین، بۆ ڕاده‌ستكردنى ئه‌و یاداشته‌ى حزبه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر دۆخى كه‌ركووك بۆ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێم، به‌ڵام له‌داهاتوودا سه‌ردانیان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و مەبەستە“.
پێوه‌ند به‌م باسه، كامه‌ران كه‌ركووكی، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، بۆ (باس) ڕای گه‌یاند، زیاتر له 60 هه‌زار خانووى هاووڵاتییانى كورد، كه ئه‌وانه‌ى پێیان ده‌گوترێ بێ تاپۆ، خاوه‌نه‌كانیان هه‌وڵی فرۆشتنیان ده‌دا و به‌شی زۆریان فرۆشتییان و ڕوویان كرده سلێمانی و هه‌ولێر، بێ گومان به‌شی به‌رچاوی ئه‌وانه‌ى خانووه‌كانیشیان كڕیوه عه‌ره‌بن، ئه‌مه‌ش بێ ئومێدییه به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ى كه هه‌یه له كه‌ركووك.
ڕاشی گه‌یاند، به‌داخه‌وه كورد له‌دواى 16ی ئۆكتۆبه‌رى 2017ه‌وه له كه‌ركووك دۆخی ناله‌باره و هاندانێكیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك خانووه‌كانیان بفرۆشن و كه‌ركووك به‌جێ بهێڵن، فشار هه‌یه له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵک، هه‌روه‌ها دۆخى ئه‌منیى شاره‌كه باش نییه و جموجۆڵی داعش‌یش له‌ده‌وروبه‌رى شاره‌كه‌دا هه‌یه.