لە ماڵی داڵدەدانی ئافرەتان لە هەولێر رێنماییەکانی تایبەت بە خۆپارێزیی کۆرۆنا جێبەجێ دەکرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ماڵی داڵدەدانی ئافرەتان لە هەولێر رێنماییەکانی تایبەت بە خۆپارێزیی کۆرۆنا جێبەجێ دەکرێن

بەڕێوەبەری ماڵی داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشەلێکراو لە شاری هەولێر لەبارەی پارێزراویی ئافرەتانی ماڵەکە سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دڵنیایی دەدات و دەڵێ رێنماییەکان بەتەواوەتی جێبەجێ دەکرێن.

 

تاڤگه‌ فه‌یزوڵڵا، به‌رێوبه‌رى ماڵى داڵده‌دانى ئافره‌تانى هه‌ڕەشەلێكراوى هه‌ولێر بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێمه‌ ڕۆژانه‌ له‌ به‌رێوبه‌رى ماڵى داڵده‌دانى ئافره‌تانى هه‌ولێر پشكنین بۆ هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ لامانن و به‌ وردى چاودێرى دۆخى ته‌ندورستیان ده‌كه‌ین رێنمایى به‌رده‌وامیان پێده‌دین وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ دێن پشكنینى سه‌ره‌تایان بۆ ده‌كه‌ین و ژوورێكى تایبه‌تمان بۆیان ئامادە کردووە تا ئەو کاتەی لە تەندروستییان دڵنیا دەبین".

 

راشیگه‌یاند: "لەلایەن پزیشکی تایبەت و پسپۆرەوە وانە و ڕێنمایی تایبەت بە سەرجەم ئافرەتانی ماڵەکە دراوە و رێنماییەکانی خۆپارێزییش بەتەواوەتی جێبەجێ دەکرێ".