Contagion بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بووە یەكێك لە پڕبینەرترین فیلمەكانی جیهان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

Contagion بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بووە یەكێك لە پڕبینەرترین فیلمەكانی جیهان


فیلمی Contagion كە ساڵی 2011 دروست كراوە و پێشبینی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی هاوشێوەی كۆرۆنای كردبوو، بە هۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، بووە یەكێك لە پڕ بینەترین فیلمەكانی جیهان.


ئەو كاتەی فیلمەكە خرایە بازاڕەوە، لە ڕووی داهاتەوە لە ڕیزبەندی 61ەمین فیلمەكانی هۆڵیوود بوو، بەڵام ئێستا بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بووەتە یەكێك لە پڕ بینەرترین فیلمەكانی هۆڵیوود.


تۆڕی هەواڵی (bbc)ی بەریتانی سەبارەت بەو فیلمە نووسیویەتی كە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لە ماڵپەری (ئایتونز)دا خواستێكی زۆری لەسەر پەیدا بووە، لە گۆگڵیشدا یەكێكە لەو فیلمانەی زۆرترین گەڕانی لەسەر كراوە.


كۆمپانیای (warner brothers) كە فیلمەكەی بەرهەم هێناوە، لای خۆیەوە ڕایگەیاندووە كە لە مانگی دیسەمبەری ساڵی ڕابردوودا فیلمی contagion ڕیزبەندی 270ی هەبووە، بەڵام لە ماوەی سێ مانگدا بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایر‌وسی كۆرۆناوە، فیلمەكە قۆناغێكی خێرای بڕی و گەیشتە پلەی 8مین .