نەمسا لە دژی پەنابەران هاوکاریی سەربازیی و دارایی یۆنان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نەمسا لە دژی پەنابەران هاوکاریی سەربازیی و دارایی یۆنان دەکات

نەمسا بە ناردنی هاوکاریی سەربازیی و دارایی، هاوکاریی یۆنان لە دژی پەنابەرانی نایاسایی، دەکات.

سێباستیان کورتز، راوێژکاری نەمسا لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لەگەڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان، لە ڤیەننای پایتەختی وڵاتەکەی، رایگەیاند، نەمسا یەکەیەکی سەربازی، زرێپۆشێک، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان و ئامێزی سەربازیی جیاواز بۆ یۆنان دەنێرێت.

جگە لەو هاوکارییە سەربازییە، نەمسا بە پێدانی هاوکاریی دارایی بە بەهای یەک ملیۆن یۆرۆ، یارمەتیی یۆنان دەدات.

هاوکارییەکانی نەمسا بۆ یۆنان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێشاوی پەنابەرانی نایاساییە، کە تورکیا رێگای بۆ کردنەوە و ئێستا لەنێوان تورکیا و یۆنان گیریان خواردووە.

لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 27-2-2020ـەوە تورکیا بۆ گوشارخستنە سەر وڵاتانی ئەوروپا بۆ پاڵپشتیکردنی لە شەڕی دژی رژێمی سووریا لە ئیدلیب، دەرگای بەڕووی پەنابەرانی نایاسایی بۆ ئەوروپا کردەوە و پەنابەرەکانی بە پاس و تەکسی گەیاندە دوا خاڵی سنووریی وڵاتەکەی.