کۆرۆنا و کاریگەریی لەسەر کەرتی گەشتوگوزاری شوێنەواری
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆرۆنا و کاریگەریی لەسەر کەرتی گەشتوگوزاری شوێنەواری

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێک بە ناوی کۆڕۆنا (کۆڤید ١٩) و بڵاوبوونەوەی لە زۆربەی وڵاتانی دونیا و تەشەنەکردنی لەناو خەڵک، زۆربەی وڵاتان بۆ رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە و پاراستنی گیانی ئەو هاووڵاتییانەی هێشتا تووشی ئەم پەتایە نەبوون، بڕیاری داخستنی کۆمەڵێک لە شوێنە گشتییەکانیان دا کە مۆزەخانەکان و شوێنە شوێنەوارییەکانیش یەکێک بوون لەو شوێنانەی کە بڕیاری داخستنیان درا.

یەکم شوێنی گەشتیاری شوێنەواری لە جیهان کە بڕیاری داخستن و راگرتنی هاتوچۆی لێدرا شوێنە شوێنەوارییەکانی وڵاتی (چین) بوون.

لە ٢٣ی مانگی جانیوەری موزەخانەی نیشتمانیی چین بڕیاری داخستنی هەموو موزەخانەکانی دا.

 بەڵام مۆزەخانەی شانگهای کە رۆژانە نزیکەی هەشت هەزار سەردانکەری هەبووە، رۆژی دواتر دەستی کرد بە قبووڵکردنەوەی خەڵک، بەڵام بە مەرجی جێبەجێکردنی رێوەشوێنی تایبەت و وەرگرتنی پلەی گەرمی خەڵک کە بەپێی ئەم ڕێوەشوێنانە رێگرییان لە چوونە ژوورەوەی چەند کەسێک کرد بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەشیان، هەروەها لەو ناوچانە هاتبوون کە خەڵکی زۆر لەوێ تووشی کۆرۆنا ببوون.

بێجگە لەم بڕیارە، ناوەندە کولتورییەکان و مۆزەخانەکان دەستیان کرد بە گرتنەبەری رێوشوێنی تایبەت بۆ پاراستنی سەلامەتیی کارمەندەکانیان، هەروەها پاراستنی کەلوپەلە شوێنەوارییەکان و چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵیان و پاراستنیان لە تێکچوون و بەرکەوتنی ماددە خاوێنکەرەکان.

یەکێکی‌تر لە شوێنە گرینگەکانی جیهان کە بەهۆی بڵاوبوونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرا، مۆزەخانەی (لۆڤەر)ە لە پاریسی پایەتەختی فەرەنسا.

لە ڕێکەوتی ١/٣/٢٠٢٠ فەرەنسا بۆ زیاتر بڵاونەبوونەوەی ئەم پەتایە و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و گەشتیارەکان بڕیاری داخستنی موزەخانەی (لوڤەر)ی دا کە یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین موزەخانەکان لە ئاستی جیهان کە رۆژانە سەرەوەی هەزار کەس سەردانی ئەم موزەخانەیە دەکەن.

لە زۆربەی وڵاتان شوێنی شوێنەواری و ناوەندی کەلەپووری وەک سەرچاوەیەکی ئابووری و بووژاندنەوەی بازار هەژمار دەکرێت و کاریگەریی زۆری لەسەر بواری ئابووری هەیە. بۆ نموومە لە ساڵی٢٠١٨دا دە ملیۆن  و 200 هەزار کەس سەردانی مۆزەخانەی لۆڤەریان کردووە کە بلیتی چوونەژوورەوە بۆ هەر کەسێک یانزە یۆرۆ بووە، بۆیە داخستنی ئەم شوێنە زەرەرێکی یەکجار گەورە بە ئابووری و کەرتی گەشتیاریی ئەم وڵاتە دەگەیەنێت.

 بەڵام ئەم شوێنانە بەهۆی قەرەباڵغی و هاتنەژوورەوەی زۆری سەردانکەر و بەتایبەت مۆزەخانەکان بەهۆی داخراوبوونی و سەردانکردنی خەڵکی جۆراوجۆر و دەستلێدانیان لە پارچە شوێنەوارییەکان دەکرێ شوێنیکی لەبار بێت بۆ بڵاوبوونەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە ئەم بڕیارە بە یەکێک لە باشترین و گونجاوترین بڕیارەکان دادەنرێت بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەم پەتایە.