كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ژنە هونەرمەندێکی بەناوبانگی عەرەب بە تەواوی واز لە کاری هونەری دەهێنێت

ژنە هونەرمەندێکی بەناوبانگی لوبنان و عەرەب بە تەواوی واز لە کاری هونەری دەهێنێێت.

نادین نەجیم، ژنە هونەرمەندی بواری درامای لوبنانی لە بەرنامەی (دوبەی کرۆز شۆ)ی تەلەڤزیۆنی، رایگەیاندووە، لە ساڵی داهاتوودا بەڕێژەی %90، کارە هونەرییەکانی کەم دەکاتەوە.

نادین نەجیم هەروەها رایگەیاندووە، دوای ئەو ساڵە، بە تەواوی واز لە کارە هونەرییەکانی دەهێنێت و کاتەکانی بۆ پەروەردەکردن و گرنگیدان بە منداڵەکانی تەرخان دەکات.

ئەو ژنە هونەرمەندە ئاماژەی بەوە کردووە، کە منداڵەکانی پێویستییان بە سۆزی ئەو هەیە و ئەویش پێویستیی بە منداڵەکانی هەیە، بۆیە بە نیازە بە تەواوی لە هونەر دوور بکەوێتەوە.

نادین لە ساڵی 1984 لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان لەدایک بووە و دایکی دوو منداڵە.