كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. پۆلیسی یۆنانی پەنابەرانی نایاسایی رووت دەکاتەوە

پۆلیسی یۆنانی وەک هەوڵێک بۆ دوورخستنەوەی پەنابەرانی نایاسایی، جلوبەرگەکانیان لەبەر دادەکەنێت و ئازاریان دەدات.

ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا چەند وێنەیەکی ئەو پەنابەرانەی رەت کردووەتەوە، کە رووت کراونەتەوە و شوێنەواری لێدان لەسەر جەستەیان دیارە.

ئەو پەنابەرە نایاساییانە لە تورکیاوە روویان لە سنوورەکانی یۆنان کردووە، بەڵام یۆنان رێگا بە چوونە ژوورەوەیان نادات.

رووتکردنەوەی ئەو پەنابەرە نایاساییانە ئەگەری روودانی کارەساتی مرۆیی لەسەر سنووری نێوان تورکیا و یۆنان دروست دەکات، بەهۆی ئەوەی رەوشی کەشوهەوا ساردە و ئەگەری رەقبوونەوەیان هەیە.

لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 27-2-2020ـەوە تورکیا بۆ گوشارخستنە سەر وڵاتانی ئەوروپا بۆ پاڵپشتیکردنی لە شەڕی دژی رژێمی سووریا لە ئیدلیب، دەرگای بەڕووی پەنابەرانی نایاسایی بۆ ئەوروپا کردەوە و پەنابەرەکانی بە پاس و تەکسی گەیاندە دوا خاڵی سنووریی وڵاتەکەی.