نوێترین زانیاری له‌باره‌ی زنجیره‌ درامای گورگه‌كان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نوێترین زانیاری له‌باره‌ی زنجیره‌ درامای گورگه‌كان

 

زنجیره‌ درامای گورگه‌كان، چه‌ند مانگێكه‌ له‌ هه‌ولێر كاری وێنه‌گرتنی به‌رده‌وامه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا په‌خش بكرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پشتیوان عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌می زنجیره‌ درامای گورگه‌كان، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "كاركردن له‌و درامایه‌ زۆر قورسه‌، چونكه‌ شوێن و پێداویستی زۆره‌ و ئه‌كته‌رێكی زۆریش به‌شدارییان كردووه‌، هه‌روه‌ها به‌ كوالێتییه‌كی به‌رزی هونه‌ری كاری بۆ ده‌كرێت".

به‌ گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌می زنجیره‌ دراماكه‌، ئه‌و گرتانه‌ی كه‌ ڕۆژانه‌ تۆمار ده‌كرێن، ڕاسته‌وخۆ مۆنتاژ ده‌كرێن، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كاره‌كانی ته‌واو بێت، له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا په‌خش ده‌كرێت.

ئه‌و درامایه‌ له‌ له‌ چوار وه‌رز پێك هاتووه‌ و هه‌ر وه‌رزێكی 20 ئه‌ڵقه‌یه‌، میهران شیری كاری ده‌رهێنان بۆ دراماكه‌ ده‌كات.