توركیش ئەیرڵاینز ڕاگرتنی گەشتەكانی بۆ عێراق درێژ كردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

توركیش ئەیرڵاینز ڕاگرتنی گەشتەكانی بۆ عێراق درێژ كردەوە


ئەمڕۆ هەینی كۆمپانیای فڕۆكەوانیی توركیش ئەیرڵاینزی توركیا ڕاگرتنی گەشتەكانی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان درێژ كردەوە و تا ڕۆژی 28ی ئەم مانگە هیچ گەشتێك ئەنجام نادات، ئەمەش بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


پێشتر توركیش ئەیرڵاینز و كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكانی تری توركیا بڕیاریان دابوو تا رۆژی 16ی ئەم مانگە گەشتەكانیان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان رابگرن.


بە پێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، هەر كەسێك بە پاسپۆرتی بیانیشەوە لە دوای یەكی ئەم مانگەوە لە عێراق بووبێت، توركیا ڕێگەی پێنادات بە ترانزێتیش بە فڕۆكەخانەكانیدا تێپەڕێت.