ڤایرۆسی كۆڕۆنا بایی 5 ملیار دۆلار زیانی لە هۆڵیوود داوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڤایرۆسی كۆڕۆنا بایی 5 ملیار دۆلار زیانی لە هۆڵیوود داوە


گۆڤارێكی ئەمریكی ئاشكرای كرد ڤایرۆسی كۆڕۆنا زیانی 5 ملیار دۆلاری بە هۆڵیوود گەیاندووە.


گۆڤاری "ڤارایێتی"ی ئەمریكی نووسیویەتی بە هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە زیانێكی گەورە بەو فیلمانە كەوتووە كە هەندێك ئێستە لە سینەماكان لە نمایشدان و هەندێكیشیان لە پرۆسەی وێنەگرتندان.


هەروەها چەندین فیلم كە كارەكانیان تەواو بووە و هێشتا لە سینەمان و نمایش نەكراون، دەرهێنەرەكانیان كار بۆ ئەوە دەكەن وادەی نمایشكردنی فیلمەكانیان بگۆڕن.


گۆڤارەكە نووسیویەتی وڵاتی ژاپۆن كە بازاڕێكی گەورەی فیلمەكانی هۆڵیوود بوو، ئێستا بەشێك لە سینەماكانیان وەستاون.


بە پێی ئەو ئامارانەی گۆڤارەكە بڵاوی كردوونەتەوە، لە پشووەكانی سەری ساڵی چینی لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو بە بڕی 1.76 ملیار دۆلار تیكتی سینەماكان فرۆشرا، كەچی ئەمساڵ لە هەمان مانگ تەنها بە بڕی 4.2 ملیۆن دۆلار تیكت فر‌وشراوە.