فیلمی فرۆزن لە ئەمریكا دەبێتە ڕاستی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فیلمی فرۆزن لە ئەمریكا دەبێتە ڕاستی


ناوچەیەكی كەنار دەریا لە ئەمریكا بە ناوی (ئێری)، بە هۆی هاتنی شەپۆڵێكی سەرماوە گشت خانووەكانی بەستوویانە و شێوەی فیلمی خەیاڵی و ئەنیمەیشن فرۆزن دەدەن.


دانیشتوانی ئەم ناوچەیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەكیان بڵاو كردووەتەوە، كە دەردەكەوێت بەشێكی زۆر لە شەقامەكان و خانووەكان و ئۆتۆمبێلەكان بوونەتە بەستەڵەك، میدیاكانی ئەمریكاش لەبارەی ئەم ڕووداوەوە نووسیویانە فیلمی فرۆزن بووە راستی.


ئێستا مەترسیەكی زۆر لەسەر دانیشتووانی ناوچەی (ئێری) هەیە، چونكە یەكەمین جارە لەم ناوچەیەدا سەرما بەو جۆرە كاریگەری هەبێـت، هەندێك لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ترسی ئەوەیان لێ نیشتووە شوێنەواری ئەو بەستەڵەكە لە داهاتوودا بەسەر خانووەكاندا بمێنێتەوە و تووشی ڕووخان بن.