چواره‌مین دیداری سینه‌ما له‌ نیگای ئافره‌ت دوا ده‌خرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چواره‌مین دیداری سینه‌ما له‌ نیگای ئافره‌ت دوا ده‌خرێت

 

به‌هۆی ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاتى به‌ڕێوه‌چوونى چواره‌مین دیداری سینه‌ما له‌ نیگای ئافره‌ت بۆ مانگی داهاتوو دوا خرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌رمین كاوانی، سه‌رۆكی دیداره‌كه‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیارمان دا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌مین دیداری سینه‌ما له‌ نیگای ئافره‌ت دوا بخه‌ین".

له‌باره‌ی كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دیداره‌كه‌، نه‌رمین كاوانى گوتی: "بڕیارمان داوه‌ ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌كه‌ باشتر بێت و مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ كه‌متر بێته‌وه‌، ئه‌وا له‌ 15ى نیسانی مانگی داهاتوو دیداره‌كه‌ ساز ده‌كه‌ین، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ین".

پێشتر بڕیاربوو ڕۆژی 2020/3/17 تاوه‌كو 19ى مانگ،، چواره‌مین دیداری سینه‌ما له‌ نیگای ئافره‌ت له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ بچێت، له‌ سێ ساڵی ڕابردوودا ئه‌و دیداره‌ له‌ هه‌ولێر ساز كراوه‌ و تێیدا چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی كه‌ ئافره‌تان به‌رهه‌میان هێناوه‌، نمایش ده‌كرێن.