تویته‌ر داوا له‌ كارمه‌نده‌كانى ده‌كات به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ كار بكه‌ن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تویته‌ر داوا له‌ كارمه‌نده‌كانى ده‌كات به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ كار بكه‌ن

 

به‌رپرسانى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر)، به‌هۆى بڵاوبوونه‌وى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ چه‌ندین وڵات، داوا له‌ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانیان ده‌كه‌ن، له‌ ماڵه‌وه‌ كار بكه‌ن.

میدیا جیهانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه‌، به‌رپرسانى تویته‌ر داوایان له‌ كارمه‌نده‌كانى تۆڕه‌كه‌یان له‌ ژاپۆن و كۆریاى باشوور كردووه‌، كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ و به‌شێوه‌ى ئۆنڵاین كار بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستى خۆپارێزیی زیاتر له‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا.

باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، به‌رپرسانى تویته‌ر جگه‌ له‌ كارمه‌ندانى تۆڕه‌كه‌یان له‌ ژاپۆن و كۆریاى باشوور، داوایان له‌ هه‌موو كارمه‌نده‌كانى خۆیان له‌ سه‌رانسه‌رى جیهاندا كردووه‌، بۆ خۆپارێزى له‌ ماڵه‌وه‌ كار بكه‌ن، ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیشى ده‌گاته‌ پێنج هه‌زار كه‌س.

تویته‌ر له‌ ساڵى 2006دا له‌ ئه‌مریكا دامه‌زراوه‌، به‌كارهێنه‌رێكى زۆریشى له‌ سه‌رانسه‌رى جیهاندا هه‌یه‌، ڕكابه‌ریش له‌گه‌ڵ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌دا ده‌كات.