پەرتووکی (زەوی لە مەترسیدایە) چاپ و بڵاو کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرتووکی (زەوی لە مەترسیدایە) چاپ و بڵاو کرایەوە

نووسەرێکی شاری ڕانیە نوێترین پەرتووکی خۆی بەناونیشانی (زەوی لە مەترسیدایە  هەسارەی شین)بە چاپ گەیاند.

بتوێن سەعید، نووسەری کتێبەکە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو پەرتووکە کە ماوەی نۆ ساڵە سەرقاڵی ئامادەکردن و نووسینیم، پەرتووکێکی زانستی و ژینگەییە و لە چوار بەش پێکھاتووە کە باس لە کێشە و زانیارییەکانی سروشت و بوونەوەر لەسەر ھەسارەی شین (زەوی) دەکات".

گوتیشی: "لە بەشێکی کتێبەکەدا ئاماژەمان بەوە کردووە کە پێویستە مرۆڤ ئاشنا بێت بەو کێشە و گیروگرفتانەی لە ھەسارەکەدا ھەیە، ھەروەک پێویستە ئاگاداری ژینگە و ئاوی وڵاتی خۆی و دەوروبەری بێت کە ئێستا بوونەتە باسوخواس و کێشەی دیاری جیھانی".

 كتیبەکە لە 260 لاپەڕە پێکهاتووە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیریی سلێمانییەوە چاپ كراوە.

بتوێن سەعید، نووسەر لە ساڵی 1974ەوە دەستی بە كاری نووسین لە بواری هۆنراوەی منداڵان، ئەەب، زانست و ژینگە كردووە و تا ئیستا 10 بەرهەمی چاپ و بڵاو کردووەتەو.