كاتی نمایشی شانۆگه‌ریی (پاسه‌وان) دوا خرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كاتی نمایشی شانۆگه‌ریی (پاسه‌وان) دوا خرا

چه‌ندین شانۆكاری به‌ئه‌زموونی كورد له‌ شانۆگه‌رییه‌كه‌دا ڕۆڵ ده‌بینن

 

ده‌رهێنه‌رى شانۆگه‌ریی (پاسه‌وان) ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كاتی نمایشی شانۆگه‌ریی پاسه‌وان، بۆ دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز دوا خرا.

ئه‌رسه‌لان ده‌روێش، ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه‌، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌: "به‌هۆی پابه‌ندبوونمان به‌ ڕێنوێنییه‌كانى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتییان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕای گه‌یاندووه‌، بڕیارمان دا كاتی نمایشی شانۆگه‌رییه‌كه‌ دوا بخه‌ین".

بڕیار بوو شانۆگه‌ریی پاسه‌وان ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 2020/3/5 له‌ هه‌ولێر نمایش بكرێت، وه‌ك ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌: "ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ڕۆژی نمایشكردنی شانۆگه‌رییه‌كه‌ كۆتایی پێهاتووه‌، ئومێدی ته‌ندروست باشی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازین و دوور بن له‌و په‌تایه‌ كوشنده‌یه‌، كاتی نمایشی شانۆگه‌رییه‌كه‌ بۆ دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز دوا خراوه‌".

نزیكه‌ی مانگێكه‌ ستافی ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ ڕۆژانه‌ له‌ هه‌ولێر پرۆڤه‌ ده‌كه‌ن، چه‌ندین شانۆكاری به‌ئه‌زموونی كورد له‌ شانۆگه‌رییه‌كه‌دا ڕۆڵ ده‌بینن.