کۆرۆنا نمایشی شانۆگەریی پاسەوانی دواخست
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆرۆنا نمایشی شانۆگەریی پاسەوانی دواخست

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و وەک خۆپارێزییەک نمایشی شانۆی"پاسەوان" وا بڕیار بوو لە ٥ی ئەم مانگە و ڕۆژانی دواتر بەڕێوەبچێت دواخرا.

 

ئه‌رسه‌لان ده‌روێش ده‌رهێنه‌رى شانۆگەریی"پاسەوان"بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "وا بڕیاربوو شانۆگەری(پاسه‌وان) لە ٥ و٦ و٧ی ئەم مانگە نمایش بكرێت به‌ڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پابه‌ندبوون به‌ ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و بڕیارەکانی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌لامه‌تى هاوولاتیان نمایشەکەمان دواخست بۆ دواى جه‌ژنى نەورۆز".

 

گوتیشی: "دواى دوو مانگ پرۆڤه‌كردن شانۆگه‌رییه‌كه‌ ئاماده‌یه‌ و ستافه‌كه‌شى هه‌موو ئاماده‌ن، ئێمه‌ وه‌ك به‌رێوبه‌رابه‌تى هونه‌رى شانۆ و ته‌واوى ستافه‌كه‌ ته‌ندروستى هاووڵاتیان و بینەرانمان لەلا گرنگترە بۆیە بڕیاری دواخستنیمان دا".