كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پەرستگای لالش دەچێتە ناو شوێنەوارە جیهانییەكانەوە

 

لە لایەن وەزارەتی ڕ‌وشنبیری و گەشتوگوزاری عێراقییەوە پێشنیار كراوە كە پەرستگای لالش بخرێتە ناو لیستی شوێنەوارەكانی جیهان.

عەبدولئەمیر حەمدانی، وەزیری ڕۆشنیری و گەشتوگوزاری عێراقی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕاگەیاندووە كە وەزارەتەكەیان سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستێكی شوێنەوارن لە عێراقدا تاوەكو پێشكەیشی ڕێكخراوی یونسكۆی بكات ، لەناو ئەم لیستەشدا پەرستگای لالش زیاد كراوە.

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەی هاتووە لەوەتەی وەزارەتی رۆشنبیری دامەزراوە ئەمەش یەكەمین جار بە شێوەیەكی فراوان لیستی شوێنەوار ئامادە دەكرێت پێشكەش ڕێكخراوی یونسكۆ بكرێت.

لە ناو لیستەكەی شوێنە پێشنیاركراوەكاندا جگە لە پەرستگای لالش كە پەیوەندی هەرێمی كوردستانەوە شوێنەوارێكی دیكەیش ناوی زیادكراوە ئەویش قەڵای ئامێدی لە شاری دهۆك.

پەرستگای لالش، پەرسگای ئاینی كوردە ئێزیدییەكانە، لە ناو سروشتی دۆڵێكی نیمچە سەخت و رازاوە بە دارودرەخت و كانیاو هەڵكەوتوە، بە دووری 12كم دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای ناوەندی قەزای شێخان (عین سفنی) لە پارێزگای دهۆك، پیرۆزترین پەرستگای كوردە ئیزیدییەكانە كەساڵانە لە جەژنی جەما ئیزیدییەكانی دەرەوەی هەرێمیش دێن سەردانی دەكەن و بەشداری جەژنەكەیان دەكەن، ساڵانە بۆ دیداری شوێنەكە سەدان گەشتیار و شەیدایانی ئاینی ئیزیدی گەشتی بۆ دەكەن، زۆرێك لەگەشتیارانی بیانیش بۆ بینین و شارەزابوون لە داب و نەریتی ئیزیدیەكان گەشت بۆ لالش دەكەن، لالش یەكێكە لە پەرستگا ئاینییەكانی جیهان