پوتین سەردانی پڕۆژەی گەشتیاریی سەرمایەدارێكی كوردی كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پوتین سەردانی پڕۆژەی گەشتیاریی سەرمایەدارێكی كوردی كرد


ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا لە شاری مۆسكۆ سەردانی پرۆژەیەكی گەشتیاریی كرد، كە خاوەنەكەی سەرمایەدارێكی كوردێكی ئێزیدییە.


پوتین لەم ڕۆژانەدا سەردانی پرۆژەی Dream Island parkی كردووە، كە پرۆژەیەكە لەلایەن كۆمپانیای (regionsgroup) دروست كراوە و خاوەنەكەی گەورە سەرمایەدارێكی كوردی ئێزیدییە بە ناوی سەلیمخان.


كوڕەكەی سەلیمخان بە ناوی ئەمیران لە وێنەكەدا لەگەڵ پوتین دەركەوتووە، كە ڕێنوێنی پوتین دەكات بۆ دیتنی شوێنەكانی پرۆژە گەشتیارییەكە.


بڕیارە سبەی شەممە پڕۆژە گەشتیارییەكە بكرێتەوە، بەڵام پێش كردنەوەی پرۆژەكە، بەر لە چەند ڕۆژێك پوتین سەردانی كردووە.

پرۆژەكە لە شاری مۆسكۆ لەسەر ڕووبەری 300 هەزار مەتر بە تێچووی 1.5 ملیار دۆلار دروست كراوە، ساڵی 2016 دەست بە دروستكردنی كراوە و هاوشێوەی دیزنی لاندە، بە یەكێك لە پرۆژە گەشتیارییە گەورەكانی ڕووسیا دادەندرێت.