خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترین فیلمه‌كانی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مای دژ به‌ تیرۆر دابه‌ش كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترین فیلمه‌كانی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مای دژ به‌ تیرۆر دابه‌ش كرا

 

ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 2020/2/27، له‌ ڕێوڕه‌سمى كۆتاییهاتنی پێنجه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مای دژ به‌ تیرۆر، هه‌شت خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترینه‌كانی فێستیڤاڵدا دابه‌ش كرا.

ناوی ئه‌و فیلمه‌ سینه‌ماییانه‌ی خه‌ڵاتی باشترینیان پێ درا:

خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر، عه‌دنان عوسمان، له‌ فیلمی گه‌رما و به‌فر.

فیلمی ئاوابوون، خه‌ڵاتی لێژنه‌ی دادوه‌ری، له‌ ده‌رهێنان سه‌ید محه‌مه‌د.

خه‌ڵاتی باشترین فیلم بۆ فیلمی گولله‌، له‌ ده‌رهێنانی عه‌باس هاشم.

محه‌مه‌د نووری، خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتنی جه‌ماوه‌ری.

وات ئه‌می، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن، له‌ ده‌رهێنانی ئه‌نه‌س موسه‌ری.

خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی هۆپ ئین به‌ پیندینگ، له‌ ده‌رهێنانی شڤان عومه‌ر.

(actio) خه‌ڵاتی باشترین فیلمی وه‌رگرت، له‌ ده‌رهێنانی عه‌لی نه‌عمه‌.

(Wood pecker) خه‌ڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵ، له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌د مه‌رزانی.

ڕۆژی 2020/2/25، پێنحه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مای دژ به‌ تیرۆر له‌ هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد، چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی كورد و بیانی به‌شدارییان له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2020/2/28، میوانانی فێستیڤاڵ گه‌شتێكیان بۆ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌ولێر پێ ده‌كرێت.