پەرتووکی (حەوت سوارەی خورماتوو) چاپ و بڵاو کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرتووکی (حەوت سوارەی خورماتوو) چاپ و بڵاو کرایەوە

"تایبەتە بە ژیانی حەوت شەهیدی شاری خورماتوو"

لە خورماتوو پەرتوكێكی نۆی هاتە بەرهەم و لە قاوەخانەی كولتووریی شارەكە لە ڕێوڕەسمێكدا دابەش كرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك نووسەر و رۆشنبیر و هونەردۆستی شاری خورماتوو و بە ئادەبوونی نووسەری پەرتووكی (حەوت سوارەی خورماتوو) كە لە نووسین و ئامادەكردنی نووسەر (جومعە كەریم)ە، لە سەرەتای ڕێورەسمەكەدا باسی ناوەرۆكی پەرتووكەكەی كرد كە پەرتووكی حەوت سوارەی خورماتوو دیكیۆمێنتاری مێژوویە و باس لە حەوت شەهیدی قارەمانی شاری خورماتوو دەكات كە لە ساڵی 1986 لە گرتووخانەی (ئەبوو غرێب) و لە هەڕەتی لاویدا لەسێدارە دراون.

ئەو حەوت گەنجە قارەمانە كە بەشێكیان قوتابیی بوون و لە سەرەتای ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوودا لە ناوچەی خورماتوو و شوێنەكانی‌تر، دژ بە بەعس جەنگاون و تا ئەوكاتەی دەستگیر دەكرێن و لەسێدارە دەدرێن.