كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەشە نوێیەكەی فیلمی Mission Impossible بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا دواخرا


لە كاتێكدا بڕیار بوو چەند گرتەیەكی بەشە نوێیەكەی فیلمی Mission Impossibleی تۆم كروز لە شاری ڤێنیسیای ئیتاڵی بگیرێت، بەڵام بە هۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە كارەكانی فیلمەكە دواخرا.


ئێستا شارەوانیی ڤێنیسیا بە هۆی بوونی 150 حاڵەتی تووشبووی نەخۆشیی كۆڕۆناوە گشت چالاكییەكانی ڕاگرتووە، بۆیە ستافی بەرهەمهێنانی فیلمی Mission Impossible VIیش كارەكان ڕاگرت.


كۆمپانیای پاراماونت كە بەرهەمهێنەری فیلمەكەیە رایگەیاندووە بە هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و لە پێناو سەلامەتیی ستافی فیلمەكە، بۆ ماوەی 3 هەفتە كاركردن لە فیلمەكە وەستا، ستافی فیلمەكەش پلانی كاركردنیان لەسەر ئەو فیلمە دەگۆڕن.


لە لایەكی دیكەوە یەكێك لە كەڕنەڤاڵە گەورەكانی ئەو شارە ڕاگیراوە كە كەرنەڤاڵی ڤینیسیایە، یەكێك لە گرتەكانی فیلمەكەش پێویستی بەوە هەیە كە لەناو ئەو كەڕنەڤاڵە بگیرێت.


تۆم كروس لەم فیلمەدا ڕۆڵی سیخورێك بەناوی ئیسان هانت دەبینێت، چەندین ئەكتەری ناوداری دیكەش لەم فیلمەدا بەشدارن، لەوانەش ریبیكا فێرگسون و نیكۆلاس هولت، ئەگەر لە كاتی خۆیدا بتوانرێت كارەكانی فیلمەكە تەواو بكرێت، ئەوا بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2021 ئەم فیلمە لە سینەماكانی جیهان پێشان بدرێت.