له دیمانه‌یه‌كى هه‌فته‌نامه‌ى (باس)دا جوان رۆژبه‌یانی، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، حزبه كوردستانییه‌كانى كه‌ركووك یاداشتێك ئاراسته‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێم ده‌كه‌ن، كه تێیدا داوا ده‌كه‌ن پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه و كۆتایی به‌ته‌عریب بێت و دۆخی ناوچه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه، ده‌شڵێت: "داعش له هه‌موو ناوچه كوردستانییه‌كان به هێزه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه".
له ده‌ستپێكدا له‌باره‌ى به‌شداریكردنیان له كۆبوونه‌وه‌ى هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كانى كه‌ركووك، له باره‌گاى لقی كه‌ركووكى پارتی له هه‌ولێر، كه رۆژی شه‌ممه‌ى رابردوو 22/2/2020 ئه‌نجام درا، جوان رۆژبه‌یانی، گوتی: ”حزبه كوردستانییه‌كانى كه‌ركووك كۆبوونه‌وه و منیش وه‌كوو سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدار بووم، ئه‌وان وه‌كوو حزبه كوردستانییه‌كان یاداشتێكیان ئاماده كردووه، ده‌یانه‌وێت ئیتر پرسی كه‌ركووك له ڕێگاى ده‌زگا فه‌رمییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كارى له‌سه‌ر بكرێت و یاداشته‌كه‌یان ڕاده‌ستى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و له‌و یاداشته‌دا باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه دۆخى كه‌ركووك به زووترین كات ئاسایی بكرێته‌وه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه رۆژ به‌ڕۆژ دۆخی ئه‌و ناوچانه به‌ره‌و خراپبوون ده‌ڕوات و داعش ئێستا زۆر به هێزه‌وه له ناوچه‌كان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش بۆ بوونى بۆشایی ئه‌منی ده‌گه‌ڕێته‌وه“.
گوتیشی: ”هاوكات پرۆسه‌یه‌كى چڕی ته‌عریبیش له ناوچه‌كه ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها داوا ده‌كرێت ئه‌و پارێزگاره سه‌پێندراوه‌ى كه ئێستا له كه‌ركووك حوكم ده‌كات لاببرێت و هه‌وڵ بۆ دانانى پارێزگارێكى كورد بدرێت، هه‌روه‌ها باسی پرۆسه‌ى سه‌رژمێریی گشتى كرا، كه حكوومه‌تى عێراق به‌نیازه ئه‌مساڵ 2020 ئه‌نجامی بدات، ئه‌گه‌ر ئێستاش له‌و ناوچانه سه‌رژمێری بكرێ، ئه‌وا به زیانى كورد ده‌شكێته‌وه، چونكه ئێستا ته‌عریبێكى زۆر له‌و ناوچانه كراوه و ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌ستووریش بۆی بڕۆین، ئه‌و سه‌رژمێرییه پێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره، چونكه له ده‌ستوور كه باسی مادده‌ی 140 ده‌كرێت، ده‌بێ یه‌كه‌م خاڵ ئاساییكردنه‌وه بێ، پاشان سه‌رژمێری، واتا ناكرێ پێش ئاساییكردنه‌وه سه‌رژمێری بكرێ، داوا ده‌كرێ ئه‌و سه‌رژمێرییه یان دوابخرێ، یاخود ناوچه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه، ئینجا سه‌رژمێری بكرێ، ئه‌و خاڵانه باس كراون و ئێمه‌ش وه‌ك په‌رله‌مان و وه‌كوو لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته، دواى ئه‌وه‌ى، كه ئه‌وان سه‌ردانى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و یاداشته‌كه ئاراسته‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، ئێمه دانیشتنێكى تایبه‌ت به پرسی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان ساز ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى باسی ئه‌و خاڵانه بكه‌ین و به زووترین كات فشار له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان بكه‌ین، كه بێنه سه‌ر خه‌ت، چونكه له‌ڕاستیدا دۆخى ئێستاى عێراق ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه، ڕه‌نگه واى لێ بێت، له هه‌ندێك ناوچه كوردێكیشی تێدا نه‌مێنێ و به‌ته‌واوه‌تى له‌ده‌ستمان ده‌ربچێت، كه ناوچه‌ى كوردستانیین و پێویسته لایه‌نه كوردستانییه‌كان خۆیان بێنه سه‌ر خه‌ت و ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكه‌ن“.
پێوەند به‌وه‌ى ئایا خۆپیشاندانه‌كان كاریگه‌رییان هه‌بوو له هه‌نگاوه‌كانى ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركووك، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له په‌رله‌مانى كوردستان، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، هه‌نگاوى زۆر باش نرابوو و چووبووه پێش بۆ ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه، به‌ڵام دۆخى ئێستای عێراق خۆی له‌بار نییه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌كان زیاتر بڕۆنه پێش.
هاوكات له‌باره‌ى زۆریی جموجۆڵی داعش له سنوورى كه‌ركووك و گشت ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان، كه له‌دواى خیانه‌تى 16ی ئۆكتۆبه‌رى 2017ه‌وه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به‌رده‌وامه، رۆژبه‌یانی گوتی: ”ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌هۆی بۆشایی ئه‌منییه‌وه‌یه، چونكه به‌ڕاستى ناوچه‌یه‌ك به ناوچه‌ى خۆت نه‌زانى، ئیتر دۆخه‌كه واى لێ دێت، به‌ڵام پێشمه‌رگه كاتێك له‌و ناوچانه بووه، به ناوچه‌ى خۆیی زانیوه و زۆر به‌دڵسۆزییه‌وه پارێزگاریى لێ كردووە، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان دڵسۆز نین و به‌لایانه‌وه گرنگ نییه، داعش‌یش به هێزه‌وه سه‌ری هه‌ڵداته‌وه، واتا گرنگ نییه هه‌رچی بێت به‌لایانه‌وه، بۆیه پێویسته هێزى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك و ناوچه‌كانى تریش بگه‌ڕێته‌وه، كه به ناوچه‌ى كوردستانى ده‌ژمێردرێن.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى دۆخی پێكهاته‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا، له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌فتاری میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا خۆپیشاندانێكى ناڕه‌زاییان له‌به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر ئه‌نجام دا، جوان رۆژبەیانی گوتی: ”دواى خۆپیشاندانه‌كه سه‌ردانى لیژنه‌كه‌مانیان كرد له په‌رله‌مانى كوردستان، راپۆرتێكیان له‌باره‌ى دۆخی ژیان له ناوچه‌كه‌یان ڕاده‌ستى ئێمه كرد و ئه‌و راپۆرته‌مان به‌رز كرده‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌كان، كه تێیدا داوایان كردووه، ئه‌وان هیچ قه‌ره‌بوویه‌كیان ناوێ، وێڕای ئه‌وه‌ى زیانى زۆری ماددیشیان كردووه، ته‌نیا ده‌یانه‌وێت گیانیان پارێزراو بێ و داوا ده‌كه‌ن هێزى پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه، ئێستا ئاریشه‌ى سه‌ره‌كیى ئه‌و ناوچانه، جگه له‌و زه‌ره‌روزیانه ماڵییەی، كه ماڵ و حاڵیشیان داگیر كراوه، ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن هێزى پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پاراستنی گیانیان و ئه‌گه‌ر وانه‌بێ، ئه‌وان ناچارن ناوچه‌كه‌یان چۆڵ بكه‌ن و ئه‌گه‌ریش وابێ ئه‌وا بۆ كورد زیانێكى زۆر گه‌وره‌یه، چونكه شوێنی باووباپیرانیانه“.
له كۆتاییدا له‌باره‌ى دۆخی هه‌نووكه‌یی شنگال، كه تا ئێستا به‌شی هه‌ره زۆریان له هه‌رێمى كوردستان ئاواره‌ن و شاره‌كه‌ش پڕه له گرووپی میلیشیایی جۆراوجۆر، جوان رۆژبه‌یانى، گوتی: ”ئێمه كار له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ین، هه‌ڵبه‌ته ته‌نیا بۆ كه‌ركووك نییه، كه باسی گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و ناوچانه به شنگالیشه‌وه، هه‌روه‌ها ئێمه سه‌ردانى كه‌مپی ئاواره‌كانى شنگالمان كردووه، كه زیاتر له دهۆك و زاخۆن و دوور و نزیك ئاگامان له ڕه‌وشیان هه‌یه، كه ناتوانن به هه‌مان شێوه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانى خۆیان جگه له‌وه‌ى شوێن و حاڵیان وێران كراوه و ئه‌منییه‌تیشیان پارێزراو نابێ له شنگال، بۆیه كه‌مپیان پێ باشتره له‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو دۆخى ئێستای شنگال، ئێمه كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه ده‌كه‌ین، كه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه و دۆخه‌كه‌یان له شنگاله‌وه بیگره تاوه‌كوو خانه‌قین ئاسایی بكرێته‌وه“.