بەر لە 39 ساڵ ڕۆمانێك باسی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەر لە 39 ساڵ ڕۆمانێك باسی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووە


بەر لە 39 ساڵ نووسەرێكی ناوداری ئەمریكا لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی ڕۆمانێكەوە پێشبینی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی هاوشێوەی كۆرۆنای لە شاری وهانی چینی كردووە.


نووسەری ناوداری ئەمریكی دین كونتز لە ساڵی 1981دا لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی ڕۆمانی (The Eyes of Darkness) باسی ڤایرۆسی كۆڕۆنای كردووە.


ناوەڕۆكی ڕۆمانەكە باس لە چیرۆكێك دەكات كە لە شاری وهانی چین ڕووی داوە، لە تاقیگەیەكی بایۆلۆژی ئەو شارەدا ڤایرۆسێك دزە دەكات و بڵاو دەبێتەوە، بەڵام لە ڕۆمانەكەدا ناوی كۆڕۆنا نەهاتووە، نووسەر ناوی لە ڤایرۆسەكە ناوە چەكی نمونەیی.


ناوەڕۆكی ڕووداوەكانی ناو رۆمانی The Eyes of Darkness زۆر نزیكە لەو ڕووداوانەی ئێستا لە شاری وهان ڕوودەدەن، چونكە لەو ڕۆمانەدا باسی لە تاقیگەیەك كردووە لە شاری وهان، كە ئێستاش هەمان تاقیگە باس و خواسێكی زۆر لە میدیاكان لەسەرە، گومانی لێ دەكرێت ڤایرۆسەكە لەوێ دەرچووبێت.