ڕۆبۆت و درونز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕۆبۆت و درونز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا

 

ڕۆبۆته‌كان دێنه‌ ناو كاری چاره‌سه‌ری و خزمه‌تكردنی نه‌خۆشانی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و یارمه‌تیی پێویستیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، سه‌رپه‌رشتیارانی نه‌خۆشخانه‌كانی چین په‌نایان بردووەته‌ به‌ر ڕۆبۆته‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاری خزمه‌تكردن یارمه‌تییان بده‌ن.

له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی تایبه‌تی فه‌یسبووكی ئاژانسی هه‌واڵی چینیی (شینخوا )گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ناو یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی چین تۆمار كراوه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ وه‌رگرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ تازه‌یی تووشی ڤایرۆسی کوڕۆنا ده‌بن، له‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، كه‌ ڕۆبۆته‌كان له‌نێوان ژووره‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ن، بۆ پێشكه‌شكردنی خواردن بۆیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ركه‌وتنێكی ڕاسته‌وخۆیان هه‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌دان، وه‌ك پزیشک و په‌ره‌ستاره‌كان، له‌ ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌، كاتێك ڕۆبۆته‌كه‌ ده‌گاته‌ به‌رده‌رگای ژووره‌كه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی ئالی ناوی نه‌خۆش بانگ ده‌كات و هه‌واڵی پێ ده‌دات، كه‌ ژه‌مه‌خۆراكه‌كه‌ی ئاماده‌یه‌، نه‌خۆشه‌كه‌ش دێته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ چاوپێكه‌وتنی ڕۆبۆته‌كه‌ و دواتر ژه‌مه‌ خۆراكه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێ و ڕاسته‌وخۆ په‌نجه‌ ده‌نێ به‌ دوگمه‌ی Finish، ڕۆبۆته‌كه‌ش ده‌چێته‌ ژووری دواتر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌مان كار، هه‌موو نه‌خۆشه‌كانیش نامه‌یه‌كی ده‌نگیی زاره‌كییان پێده‌درێ، كه‌ داوایان لێ ده‌كرێت هیچ جۆره‌ به‌ركه‌وتنێك و ده‌ستلێدانێك له‌گه‌ڵ ڕۆبۆته‌كه‌ له‌ ترسی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌، هه‌روه‌ها داوای چاكبووه‌نه‌وه‌ی خێرایان بۆ ده‌كرێت.

ئه‌م ڕۆبۆته‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای بودو بۆ ته‌كنه‌لۆژیا په‌ره‌ی پێدراوه‌ و دیزاین كراوه‌، كه‌ باره‌گاكه‌ی ده‌كه‌وێته‌ شاری شنجن له‌ باشووری چین.

ده‌سه‌ڵاتدارانی چین جگه‌ له‌ ڕۆبۆت، په‌نایان بردووەته‌ به‌ر فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كانیش (درونز)، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانانیان رێنمایی بكه‌ن به‌ به‌ستنی ده‌مامكی پزیشكی و ده‌رنه‌چوونیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان و هه‌ندێك ئامۆژگاریی گرنگی تریشیان پێ ده‌ده‌ن، به‌ ڕێگای ده‌سته‌واژه‌ی هۆشداریده‌ری توند، ئه‌م ڕێگایه‌ له‌لایه‌ن ده‌سەڵاتداران له‌ گشت شوێنه‌كانی وه‌ك ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و شاره‌ گه‌وره‌كان و هه‌ر جێگایه‌كی كه‌ به‌ پێویستی بزانن به‌كار ده‌هێنرێت، فڕۆکەكان نامه‌ی ده‌نگییان لێوه‌ ده‌رده‌چێ، كه‌ ده‌نگه‌كه‌ی هاوشێوه‌ی ده‌نگی پیره‌ پیاوێكی دانایه.