بڕیار وایه سبه‌ی سێشه‌ممه 2020/2/25،پێنجه‌مین فێستیڤاڵی سینه‌مای دژ به تیرۆر له هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
پشتیوان عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی فێستیڤاڵه‌كه، له‌مباره‌یه‌وه به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ڕۆژانه چه‌ند فیلمێكی سینه‌مایی دژی تیرۆر كه به‌رهه‌می ناوخۆیی و بیانی تێدایه، نمایش ده‌كرێن، هه‌روه‌ها چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی كورد و بیانی به‌شداری له فێستیڤاڵه‌كه‌دا ده‌كه‌ن".
به‌پێی ئه‌و بانگهێشتنامه فه‌رمییه‌ی كه بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، كاتژمێر 4ى ئێواره‌ی سبه‌ى، له هۆڵی سینه‌مای ئیمپایه‌ر له هه‌ولێر، فێستیڤاڵه‌كه ده‌ست پێده‌كات، جگه له نمایشكردنی فیلمه‌كان، بڕیار وایه ڕۆژانه چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆر ئه‌نجام بدرێت.