کتێبی مێسی - 173
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کتێبی مێسی - 173

مێسى یه‌ده‌گه‌

دیڤید بێكهامی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئینگلته‌را، به‌رده‌وام له‌نێو ناوه‌نده‌ وه‌رزشی و راگه‌یاندنه‌كانی ئینگلته‌را و جیهان، وته‌ و بۆچوونه‌كانی به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت و هه‌میشه‌ كاریگه‌ریى له‌سه‌ر میدیا دروست كردووه‌، ئه‌و دواى ئه‌وه‌ى له‌ یانه‌ى پاریسان جێرمان بوو، له‌ یارییه‌ك رووبه‌ڕووى به‌رشه‌لۆنه‌ بوونه‌وه‌ دواى یارییه‌كه‌ گوتى: "كاتێك لیۆنێل میسى، به‌خێرایی به‌ته‌نیشتمدا تێپه‌ڕى، ئیتر زانیم كاتى ئه‌وه‌یه‌ واز له‌ یاریكردن بێنم".


كه‌چى ئه‌و یاریزانه‌ سه‌ره‌ڕاى به‌ ئاستى لیۆ له‌ ساڵى (2010) پێكهاته‌ى خه‌ونه‌كانى خۆى له‌سه‌ر ئاستى هه‌ڵبژارده‌كان دروست كرد، به‌ڵام میسیى وه‌كوو یاریكه‌رى یه‌ده‌گ دانا. دواى سێ ساڵ و له‌ (2013) كێجه‌كه‌ى له‌ لوتكه‌دا بینى، به‌ڵام نه‌یتوانى ئه‌و ستاره‌ وه‌كوو سه‌ره‌كى بخاته‌ پێكهاته‌كه‌یه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كى جیاواز بوو. له‌و كاته‌دا رۆژنامه‌ی (زه‌سه‌ن)ی ئینگلیزی، بۆ دیاریكردنی پێكهاته‌ی نموونه‌یی له‌ مۆندیالی (2010)ی ئه‌فریقای باشوور، چوو راوێژ به‌ بێكهام بكات، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ هۆكاره‌كانی هه‌ڵبژاردنى باشترین پێكهاته‌ى مۆندیالى دیاری كرد و خاڵه‌ لاوازه‌كانی بۆ رۆژنامه‌كه‌ روون كرده‌وه‌، به‌م جۆره‌: گۆڵچی فرناندۆ موسڵیرا، له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای، به‌هۆی لێهاتوویی ئه‌م گۆڵچییه‌وه‌ توانییان خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینى مۆندیال و نزیك بوون له‌ بردنه‌وه‌ى جامه‌كه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م گۆڵچییه‌ له‌و كاته‌دا ماوه‌یه‌كی كه‌م بوو یاریی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌دا. دڵى به‌رگریی (كارلیس پۆیۆڵ، جۆنی مینس)ى گانا، ئه‌م دوو یاریزانه‌ له‌و كاته‌دا خاوه‌نی چوار خه‌سڵه‌تى به‌هێز بوون، وه‌ك: (به‌هێزی، گیانی فیداكاری، گه‌یاندنی تۆپ بۆ هێڵی پێشه‌وه‌ و دروستكردنی هێرشی پێچه‌وانه‌ له‌سه‌ر ركابه‌ر)، هه‌روه‌ها هه‌ردووكیان رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بوو له‌ به‌ره‌وپێشچوونی هه‌ڵبژارده‌كانیان بۆ قۆناغه‌كانی پێشه‌وه‌ی مۆندیال، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى ئیسپانیا گۆڵێكى گرنگى له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ سه‌ر تۆمار كرد. به‌رگریكارانی لای راست: سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌توانا بوو له‌ هێڵی به‌رگریی لای راستدا، به‌ڵام ئاره‌زووی هێرشبردنى ده‌كرد و هه‌ندێك جاریش له‌توانایدایه‌ گۆڵ بكات. به‌رگریی لاى چه‌پ: ئاشلی كۆڵى ئینگلیزى، به‌هۆی ماڵئاواییكردنی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، ئاشلی كۆڵ چانسی ئه‌وه‌ی نه‌بوو تواناكانی خۆی پیشانی هه‌مووان بدات، به‌ڵام له‌ یارییه‌كانی مۆندیالدا تواناى خۆى پاراست و تیپه‌كه‌ى رزگار له‌ گوشاره‌كان ده‌كرد. هێڵی ناوه‌ڕاست: (چاڤی هێرناندێز، باستیان شفاینشتایگه‌ر، ویسلی شنایده‌ر، مۆله‌ر). چاڤی به‌هۆی لێهاتوویی و زیره‌كی له‌ به‌كارهێنانی تۆپ له‌ كاتی پێویستدا داده‌نێم و ئه‌وان جامه‌كه‌یان برده‌وه‌، شڤانیش خاوه‌نی توانایه‌كی جه‌سته‌یی و ته‌كنیكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بوو، ئاره‌زووی به‌رگریكردن و هێرشبردنی له‌یه‌ك كاتدا هه‌بوو، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌ڵمانیا گرنگ بوو. شنایده‌ر رۆڵی كاریگه‌ریی هه‌بووه‌ له‌ گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ یاریی كۆتایی مۆندیال و پێنج گۆڵیشى بۆ هۆڵندا تۆمار كرد و مۆله‌ریش ئه‌و یاریكه‌ره‌ به‌ خاوى هه‌موو شتێك بۆ تیپه‌كه‌ى ده‌كات و به‌ پێنج گۆڵ گۆڵكارى مۆندیال بوو. هێڵى هێرشبردن: (داڤید ڤیا، دیگۆ فۆرلان)، داڤید ڤیاى ئیسپانى، به‌هۆی توانای جه‌سته‌یی و هونه‌ری، له‌توانایدایه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هه‌وڵه‌كانی هێرشبردن به‌ تۆماركردنی گۆڵ كۆتایی پێبهێنێت، ئه‌وه‌ش خاڵى هێزى ئه‌و یاریكه‌ره‌ بوو، هه‌رچى فۆرلانه‌، تاكه‌ یاریزانی به‌ته‌مه‌ن بوو، تا ته‌مه‌نی به‌ره‌وپێش ده‌چوو، ئاستی باشتر ده‌بوو، هه‌روه‌ها خاوه‌نی روانینێكی زۆر باش بوو بۆ گۆڵگردن.


یاریزانه‌ یه‌ده‌گه‌كانیشى به‌م جۆره‌ ریز كردبوو:


1- مایكل برادلی، ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی ئه‌مەریكا.
2- مایكۆنى، باشترین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل.
3- لیۆنێل میسیی ئه‌رجه‌نتینی، وه‌ك هێرشبه‌رى یه‌ده‌گ دانا. به‌ بۆچوونی بێكهام، برادلی بۆ هه‌مووانی سه‌لماند، كه‌ بۆب برادلی راهێنه‌رى ئه‌وكاتى ئه‌مەریكا، كه‌ باوكیه‌تی، شایسته‌ی یاریكردن بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها مایكۆن یه‌ك له‌ جوانترین گۆڵه‌كانی مۆندیالی به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور تۆمار كرد، له‌ كۆتاییشدا لیۆنێل میسی، هه‌رچه‌نده‌ له‌ مۆندیالدا وه‌ك پێویست نه‌بوو، به‌ڵام به‌ته‌نیا سه‌یری یاریكردنی ئه‌و، تاموچێژێكی تایبه‌تی هه‌بوو، ئه‌وه‌ى گوتوومه‌ له‌سه‌ر ئاستى هه‌ڵبژارده‌ بووه‌ نه‌ك یانه‌كان.