گەرمیان.. سبەی چالاكییەكانی رۆژی جیهانیی شانۆ دەست پێ دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گەرمیان.. سبەی چالاكییەكانی رۆژی جیهانیی شانۆ دەست پێ دەکەن

لە سبەینێ شەممەوە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی شانۆ، زنجیرە شانۆگەرییەك لە شاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، دەست پێ دەكات.

ئاكۆ هۆرێنی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "سبەی  شەممە 22 / 2 / 2020 ، بە دروشمی (وەرزێك بۆ شانۆ و وەرزێك بۆ ژیان)، چالاكییەكانی رۆژی جیهانیی شانۆ لە گەرمیان دەست پێ دەكەن."

گوتیشی: "لە ماڵی هونەر لە كەلار، زنجیرە شانۆگەرییەك لە رۆژی 22 و 23 و مانگ واتە بۆ ماوەی 2 رۆژ نمایش دەكرێت."

بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری گەرمیان، ئەوەشی خستە ڕوو: "جیاواز لە ساڵانی رابردوو چالاكییەكانی ئەمساڵ  فروانترن."