شانۆگەریی پاسەوان لە هەولێر نمایش دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شانۆگەریی پاسەوان لە هەولێر نمایش دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بەشی هونەری شانۆ بە یارمەتیی تیپی شانۆی سالار، لە مانگی ئازاردا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ شانۆگەریی پاسەوان نمایش دەکات.

 لەمبارەوە ئەرسەلان دەروێش، دەرهێنەری شانۆی "پاسەوان" لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "شانۆی پاسەوان لە نووسینی دڵشاد مستەفایە و ئەو کاری دەرهێنانی بۆ کردووە".

شانۆی پاسەوان بە هاوبەشیی (بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆی هەولێر) و(تیپی شانۆی سالار) لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە و لە ڕۆژانی ٥، ٦ و ٧ی مانگی ئازاردا لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی شانۆی هەولێر نمایش دەکرێت.