کتێبی شانۆیی چیاکانی ئازادی کرایە فەڕەنسی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کتێبی شانۆیی چیاکانی ئازادی کرایە فەڕەنسی

شەش شانۆنامەی کوردیی لەخۆ دەگرێت

 کتێبی (چیاکانی ئازادی – پانۆرامای نووسینی شانۆی کوردی- عێراق) لە نووسین و ئامادەکردنی دکتۆر شوان جافر و بە قەڵمی خودی نووسەر لە زمانی کوردییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فەڕەنسی.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) ئەم کتێبە لە ڕۆژانی ڕابردوودا خانەی چاپ و بڵاوکردنەوی فەرەنسی لە پاریس "ئیسپاس دان ئنستان" (L’ESPACE D’UN INSTANT) چاپ کراوە.

ئەم پەرتووکە پێک هاتووە لە شەش شانۆنامە کە دکتۆر شوان جافر لە کوردییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فەڕەنسی و  لە دووتوێی 248 لاپەرەدا بڵاو کراوەتەوە.

شانۆنامەکان بریتین لە:

1- (مەم و زین) لە نووسینی ئەحمەدی خانی و ئامادەکردنی بۆ شانۆ: تەلعەت سامان.

2- (مینا - شازادەی باران) لە نووسینی: ئەحمەد سالار .

3- (کاردۆ و بەندی و شێتخانە) لە نووسینی: کەمال هەنجیرە.

4 - (ئازادی و مرۆڤی کورد) لە نووسینی: د. شوان جافر.

5 - (وێرانە) لە نووسینی: کامەران رەئووف.

 6 - (سێبەرەکانی بەغداد) لە نوسین : د. شوان جافر.

ئەوەی شایانی باسە ئەمە یەکەم جارە چەند بەرهەمێکی شانۆنامەی کوردی وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی فەڕەنسی و بەر لەم کتێبە تاکوو ئێستا هیچ بڵاوکراوەیەکی شانۆنامەی کوردی بە زمانی فەرەنسی نەبووە. سێ شانۆنامە لەم شەش شانۆیە پێشتر هەر بە زمانی فەرەنسی لە پاریس نمایش کراون و لەگەڵ ئەکتەری فەرەنسی لەسەر چەند سەکۆیەکی شانۆیی پاریس یان لە چەند شانۆیەکی تری فەرەنسا لە دەرهێنانی شوان جافر پێشکەش کراون و رۆژنامە و رادیۆ و تەلەفزیۆنی فەڕەنسی ئاماژەی بۆ کردوون.

لەسەر بەرگی یەکەمی ئەم کتێبە بە تابلۆیەکی بچوکی هونەرمەندی کۆچکردوو (سەروەت سەوز) ی لەسەر کێشراوە ، وە لە بەرگی چوارەم نووەسراوە :

وێنەی کوردەکان لە لای رۆژئاوایەکان  بریتیە لەو میلەتەی کە توینی ئازادیە و خۆی بە چیاکانیەوە هەلواسیەوە کە تە نها پاڵپشتیەتی . ئەم چەند دەقانە هەوڵدەدەن کە وێنەیەکی دی ئەم میلەتە ببەخشن بە خوێنەرانی ئەوروپی . شانۆی کوردی کە رەنگین بووە بە فەرهەنگی عەرەبی و فارسی و تورکی  و بۆنێکی تایەبتی و نهێنی خۆی هەیە . ئاوێنەیەکە کە واقعی میلەتێک دەخاتە روو . شانۆیەک کە بۆتە سەکۆیەک بۆ پاراستنی ناسنامەیەک کە لە مەترسیدایە .

وە لە خوار ئەم چەند دیرە ناوی شانۆنامەکان و نوسەرەکان دیاریکراوە ، پاشان کورتەیەک لە ژیاننامەی دکتۆر شوان جافر . وە ناوی (سەروەت سەوز)یش دیارکراوە وەک خاوەنی ئەو تابلۆیە .

 

نرخی ئەم کتێبە 19٠ئیرۆیە و لە سایتی ئەمازۆن دەست دەکەوێ.

https://sildav.org/editions-lespace-dun-instant/catalogue/product/280-les-montagnes-de-la-liberte