شانۆگه‌ریی (سێبه‌رى چیا) له هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت، نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌رى شانۆگه‌رییه‌كه‌ش، چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ى شانۆگه‌رییه‌كه ده‌خاته ڕوو.
هیوا سوعاد، نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌رى شانۆگه‌ریی (سێبه‌رى چیا)، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "شانۆگه‌رییه‌كه باسى كێشه‌ى سێ ئافره‌ت ده‌كات، كه قوربانیی ده‌ستى ئه‌نفالچییه‌كانن، كه ئه‌و ڕژێمه گۆڕبه‌گۆڕه‌ى ڕۆیشت و تاوانى زۆریان به‌رانبه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌نجام داوه، قوربانیی زۆریش هه‌ن كه تا ئێستا برینه‌كانیان ساڕ‌ێژ نه‌كراون".
ده‌شڵێت: "ئێمه له شانۆگه‌ریی سێبه‌ری چیادا، سێ چیڕۆكى ڕاسته‌قینه‌مان هه‌ڵبژاردووه، كه سێ ئافره‌ت هانا بۆ چیا ده‌هێنن، چیا به باشترین و پیرۆزترین و پاكترین په‌ناگه‌ى خۆیان ده‌زانن".
شانۆگەرییەكە كاتژمێر 5ى ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 18/2/2020، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆی هەولێر نمایش دەكرێت.
شـانـۆگه‌ریی سێبەری چیا
نووسین و دەرهێنان: هیوا سوعاد یونس
نواندنی: ڕۆزانا فەرهاد ، ویلان سدیق ، شەیما فریاد
ئەکتەرەکان: غازی شینە، هێمن حەمە ڕەشید، قاسم نووری، نیاز فریاد
ڕووناکی: هیوا عەلی
جێبەجێکاری موزیک: بێزار سلێمان
دیکۆر: ڕەشید تارق
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان: سەلام باپیر
پڕۆمۆ: ئادەم ئەیام
پۆستەر: شاهین نەجمەددین
فۆتۆگرافەر: سەردار قادر، هەڤاڵ قەرەچووخی، میران سیروان
وێنەگری ڤیدیۆ: مەریوان سدیق