ڕۆژنامەنووسێكی كورد كتێبێكی بە زمانی ئیتاڵی لەبارەی كوردستانەوە بڵاوكردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕۆژنامەنووسێكی كورد كتێبێكی بە زمانی ئیتاڵی لەبارەی كوردستانەوە بڵاوكردەوە


كتێبێكی نوێی رۆژنامەنووسی كورد شۆڕش عەزیز سورمێ بە هاوبەشی لەگەڵ پرۆفیسۆر لۆرێنزۆ گوێلا بە ناوی (کوردبوون: گەورەترین میللەتی بێ دەوڵەت لە جیهان، مێژوو خیانەتی لێ کردووە)، بە زمانی ئیتاڵی بڵاو كرایەوە.


كتێبەكە لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی (Book Sprint)ی ئیتاڵیەوە چاپ کراوە و بڵاو كراوەتەوە، بەشی یەکەم و دووەمی کتێبەکە باس لە مێژووی گەلی کورد و کارەساتی کیمیاباران و ئەنفالە بەدناوەکە دەکات.


هەروەها لە بەشی سێیەمدا باس لە ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد دەکات، بۆ ئەم بابەتە سوود لە کتێبەکەی کورد و جینۆساید و ئیبادەکردن هەڵوێستی یاسای نێودەوڵەتی پارێزەر هەژاری عەزیز سورمێ وەرگیراوە.


بەشی چوارەمیش بیۆگرافیای ژیان و بەسەرهاتەکانی نووسەر و رۆژنامەنووسی کورد شۆڕش عەزیز سورمێ دەکات کە لە ژیانیدا دووچاری بووەتەوە لە دەربەدەربوون و دەربازبوون لە بۆمبارانکردنەکانی ناوچەی گەڵالە لە کاتی شکستهێنانی رێککەوتتنامەکەی ١١ی ئازاری ١٩٧٤.