كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. لە ڕانیە ھاووڵاتیەک سەدان پارچە شوێنەواری کۆ کردووەتەوە

 ٣١ساڵە سەرقاڵی ئەم کارەیە

لە شارەدێی حاجیاوای سەر بە قەزای ڕانیە بەھۆی ئۆگریی بە بواری شوێنەروا، ھاووڵاتییەک ماوەی٣١ ساڵە سەرقاڵی کۆکردنەوەی پارچە شوێنەواری دێرینە و تا ئێستا سەدان پارچە شوێنەواری لای خۆی پاراستووە.

عوسمان وسوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ماوەی٣١ ساڵە لەسەر ئەرکی خۆم پارچە شوێنەوار کۆ دەکەمەوە و دەکڕمەوە کە کۆنترینیان سەردەمەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان و دراوی سەردەمی ئەمەوی و عەباسییەکان".

گوتیشی: "وێڕای کۆکردنەوەی پارچە شوێنەوارەکان، لای کەسانی شارەزا زانیاری ناسینەوەی پارچە شوێنەوار فێر بووم و ئێستا زۆربەی ئەو پارچە شوێنەوارانەی دەیانببینم دەزانم ھی چ سەردەمێکن".

 ئەو ھاووڵاتییە لە یەکێک لە فەرمانگەکانی شارەدێی حاجیاوای سەر بە شاری ڕانیە ژوورێکی بۆ پاراستن و پیشاندانی پارچە شوێنەوارەکان بۆ تەرخان کراوە و ڕۆژانە ئارەزوومەندانی بوارەکە سەردانی کەلوپەل و پارچە شوێنەوارە کۆکراوەکانی دەکەن.