کەمپینێکی دیکەی دژی خەتەنەکردنی کچان ڕادەگەیەندرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەمپینێکی دیکەی دژی خەتەنەکردنی کچان ڕادەگەیەندرێت

کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخشی گەرمیان لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان دژی خەتەنەکردنی کچان لە هەرێمی کوردستان کەمپینێک بە ناوی (نا بۆ خەتەنەکردنی مێینە) ڕادەگەیەنن.


ئیمان نووری، ئەندامی تیمی ڕێکخراوی (وادی) بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "كه‌مپینى (نا بۆ خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه‌)مان پێشتر لە سنووری هه‌ولێر، ڕانیه‌، هه‌ڵەبجه‌ و گه‌رمیان جێبه‌جێ کردبوو و تا ئێستا به‌رده‌وامى هه‌یه‌ و تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانى (وادی) له‌ نزیكه‌وه‌ چاویان به‌كچان و ژنان كه‌وتووە و ته‌مه‌نه‌كانیان جیاوازبوون، بەڵام دوای کەمپینەکەی ئێمە خۆشبه‌ختانه‌ زۆرێك له‌ خێزان و تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ گه‌یشتوونەتە ئه‌و باوەڕەی كه‌ خه‌نه‌ته‌كردنى مێینه‌ زیانى كتوپڕ و دوورمه‌وداى هه‌یه ‌و كێشه‌ى جه‌سته‌یی و ده‌روونى و خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تی لێدەکەوێتەوە، بەپێی زانیارییەکانمان کەمپینەکەمان ئەنجامی زۆر باشی هەبووە".

 

گوتیشی: "ماوه‌ى 15 ساڵه‌ له‌مه‌وبه‌ر كه‌مپینى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه‌مان ڕاگەیاند و ئێستاش بۆ بەردەوامیدان بەو کارە دووبارە دەستمان بە ڕاگەیاندنی ئەو کەمپینە کردووەتەوە بۆ بنەبڕكردنى دیارده‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانى هه‌ولێر و هه‌ڵەبجه ‌و گه‌رمیان و ڕانیه‌، له‌م ماوه‌یه‌شدا 12 گوند خاڵییكراونه‌ته‌وه‌ له‌ خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا وه‌ك خه‌ڵاتێك به‌رانبه‌ر توندوتیژى نه‌كردن، ڕێکخراوەکەمان به‌پێی توانا یارمه‌تیده‌رى دانیشتووانى ئه‌م گوندانه‌ بووه‌".

 

ڕاشیگەیاند: "خۆشبەختانە توانیمان ئامارى سفرى كرده‌وه‌ى خه‌ته‌نه‌ى مێینه لە سنووری ‌گه‌رمییان ڕابگه‌یەنین، ئه‌مه‌ش دەبێتە ده‌ستكه‌وتێکى گرنگ بۆ خەڵکی کوردستان و شانازییه‌ بۆ هه‌موو كوردێك، بەو هیوایەین بتوانین لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کۆتای بە دیاردەی خەتەنەکردنی مێینە بهێنین".


ئاماژەی بەوەشکرد" دواى كۆتایی هێنان به‌كه‌مپینى (نا بۆ خه‌ته‌نه‌كردنى مێینه‌) كارى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا زاڵبوون دەبێت به‌سه‌ر ژیان له‌گه‌ڵ خه‌ته‌نه‌ بۆ ئه‌و کچ و ژنانەی كه ‌دیارده‌كه‌ كاریگه‌‌رى نەرێنی كردووەته‌ سه‌ریان، بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان بگونجێنن و به‌كه‌م سه‌یری خۆیان نه‌كه‌ن و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان بكرێت، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌شمان لە داهاتوویەکی نزیکدا دەستپێدەکات و بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت".