كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

شاری مێژوویی نەمروود شوێنەواری گرنگی 13 سەدەی پێش زایینە

یەکێک لە گرنگترن و بەناوبانگترین شاری شوێنەاری لە عێراق، شاری نەمروودە کە مێژووەکەی بۆ نزیکەی سەدەی سێزەی پێش زایین دەگەڕێتەوە.

شاری سوێنەواریی نەمروود 34 کیلۆمەتر لە لای باشوور لە مووسڵەوە دوورە، لە ساڵانی 1845-1851 ھەڵکۆلین و پشکنینی بۆ کراوە و سێ گۆڕی مەلەکی تێدا دۆزراوەتەوە کە زێڕی جۆراوجۆری لەناودا بووە.

شاری کەونارای نەمروود دووەم پایتەختی ئاشوورییەکان بووە، لە سەردەمی مەلیک "شلمنسری یەکەم" لە چاخی سێزدەی بەرلە زایین بەناوبانگ بووە و لەو شوێنە پەیکەری گای باڵدار و شوێنەواری کۆشکی "ناسر بالی دووەم" ماوە.

ئەم شارە شوێنەوارییە لە ساڵی ۲۰۱٤ەوە کەوتبوو دەست رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە ئەوانیش بە بیانووی بتپەرەستییەوە زۆربەی پەیکەرەکان و ئاسەوارەکانیان تێک شکاند و لەناویان برد، بەڵام لە ساڵی ۲۰۱٦ بوو کە حکوومەتی عێراق توانی ناوچەکە کۆنتروڵ بکات و دەستی بەسەردا بگرێت و پاشان لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆ و چەندین دامەزراوەی تری شوێنەواری لە جیهان پلان بۆ چاککردنەوە و پاراستنی ئەم شوێنەوارە داڕێژاوە.

لە ساڵی 1988 لە ئەنجامی کارێکی هەڵکۆلین کە لە شوێنەواری نەمروود ئەنجام درا و چوار خەزینەی تێدا دۆزراوەتەوە کە613 پارچە ئاڵتوون و بەردی گرانبەهایان تێدا بوو کە ناو نرانەتە زێڕی نەمرود، کە ئەمیش بە گرنگترین شوێنەواری دۆزراوەی مێژوویی دادەنرێت لە پاش دۆزینەوەی گۆڕی "توتەنخ ئامون" لە ساڵی 1923".

بەشێکی زۆری پارچە شوێنەوارییەکانی ئەو شارە لە مۆزەخانەکانی بەریتانیا پارێزراون.