بەوێنە.. بەهۆی شەڕەوە شارەکانی سووریا دەبنە شاری ژنان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. بەهۆی شەڕەوە شارەکانی سووریا دەبنە شاری ژنان

بەهۆی کوژرانی پیاوەکانەوە، زۆرینەی شارەکانی سووریا دەبنە شاری ژنان و ژن زۆربەی کارەکان دەکات.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (شەقولئەوسەت)، لە ئەنجامی شەڕی ناوخۆیی سووریا، کە لە مانگی ئاداری 2011 دەستی پێکردووە، زیاتر لە 500 هەزار کەس کوژراون، یەک ملیۆن برینداربوون و کەمئەندام بوون، نزیکەی 200 هەزار کەسی دیکەش خراونەتە زیندانەکان.

سەنتەری لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی دیمەشق لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە رێژەی پیاوان لەو ژمارەیەی کوژراو، بریندار و دەستگیرکراو، دەگاتە %82.

بەهۆی بوونە قوربانیی پیاوان، شارەکانی سووریا بەتایبەت دیمەشق و تەڕتوس بوونەتە شاری ژنان و بەپێی زانیارییەکانی ناو راپۆرتەکەش %80ـی کارەکان لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، لەلایەن ژنانەوە بەڕێوە دەبرێن.

هەروەک رۆژنامەکە ئاماژەی پێکردووە، ئێستا کارکردنی ژنان لە دوکانەکانی فرۆشتنی جلوبەرگ، سوپەر مارکێتەکان، شیرنەمەنییەکان، دوکانەکانی سەوزە و میوەفرۆشتن، پاککردنەوە، شۆفێری تەکسی و شوێنەکانیی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل (فیتەری)، زۆر زیادی کردووە.